ژووری هەواڵ

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پلانی هەیە کۆتایی بە پێدانی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بهێنێت.
بەبۆچونی چاودێران، ئەم هەنگاوەی ئەمریکا بەهۆی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانی واشنتۆنە بۆ یەکخستنەوەی تەواوەتی هێزەکان و دوورخستنەوەیان لە دەسەڵاتی حزبی.
​ڕاپۆرتێکی بی بی سی ئاشکرای دەکات کە پێنتاگۆن لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەدا بە سەرکردەکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە کە لە 30ـی ئەیلولی ئەمساڵدا، هاوکات لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و حکومەتی هەرێم نوێ ناکرێتەوە.
​سەرەڕای دروستکردنی چەند لیوایەکی هاوبەش، بەڵام گۆڕینی ناوەکانی یەکەی 70 و 80 بۆ دەڤەری یەک و دوو، لەلایەن واشنتۆنەوە بە هەنگاوێکی ڕژد هەژمار نەکراوە. بەم بڕیارە کۆتایی بەو هاوبەشییە سەربازییە نێودەوڵەتییە دێت کە پێشمەرگە لە جەنگی دژی داعشدا تێیدا بەشدار بوو، هاوکات بڕیارە مانگی داهاتوو تاکە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە هەولێر بەفەرمی دابخرێت.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا