ژووری هەواڵ

​حکومەتی عێراق لەژێر پەردەی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەتدا، هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی سەرچاوەکانی داهاتی هەرێمی کوردستان چڕکردووەتەوە. بەغدا داوای ڕادەستکردنی بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوتییەکان، دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانەکان و گەڕانەوەی هێزەکانی سوپا بۆ سنوورە نێودەوڵەتییەکان دەکات.

​چاودێرانی سیاسی پێیان وایە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە، تەنانەت ئەگەر نەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمیش، ئەوا دەیکاتە قەوارەیەکی لاواز و بێدەسەڵات.

دەشڵێن، ​ئەوەی جێگەی نیگەرانییە، سەرەڕای قووڵیی ئەم ئاڵنگارییانە، تا ئێستا پارتی و یەکێتی هیچ ستراتیژێکی هاوبەشیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم مەترسییانە نییە. لەبری خەمخۆری بۆ پاراستنی قەوارەکە و بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییان، هەردوو حیزب سەرقاڵی ململانێ و پێداگرین لەسەر بەرژەوەندییە حیزبییەکانیان، بەمەش داهاتووی هەرێم و مافەکانی خەڵکیان خستووەتە بەردەم مەترسییەکی جدییەوە.

powered by social2s


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا