
رێگای كوردستان
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند شةوى رابردوو لە ئەنجامی ڕووداوێکی تەقەکردن لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود (شەقامی ٦٠ مەتری)، هاوڵاتییەک کوژرا.
بەپێی زانیارییە فەرمییەکانی پۆلیس، کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەو هێزە ئەمنییەکان لە ڕووداوەکە ئاگادار کراونەتەوە. لەو ڕووداوەدا هاوڵاتییەک بەناوی (چۆمان عوسمان حوسێن)، لەدایکبووی ساڵی ١٩٨١، گیانی لەدەستداوە.
رێوشوێنە ئەمنییەکان و لێکۆڵینەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی وتيشى : مەفرەزەکانی پۆلیس دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بە بڕیاری دادوەر لێکۆڵینەوە و پشکنین دەستی پێکردووە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە داوە کە بەپێی مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباران دەرچووە و گەڕان بە دوایاندا بەردەوامە.
