
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە سنووری وڵاتی ئێرانەوە ئاراستەی نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێم و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام کران.
دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند کە هێرشەکە زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە، بە توندی سەرکۆنەی دەکەن و لێکەوتەکانی دەخەنە ئەستۆی ئەنجامدەرانی.
