ژووری هەواڵ

حكومەتی هەرێمی لە شەو و ڕۆژێکدا قەیرانی بەنزینی درووست دروستكرد و لە شەو و ڕۆژێکیشدا باسی چارەسەركردنی كرد و وای بڵاوكردەوە كە چیتر ئەو نۆرە دووروو درێژە   نامێنێت و ئەو نرخە گرانەش كەم دەكرێتەوە. هەروەها نرخی بەنزینی بازرگانی لە 1700 دینارەوە كەم دەكەینەوە بۆ 750 دینار، بەڵام ئەو بڕەیارە وەكو بڕیارەكانی پێشوو مایەوە و نەچووە بواری جێبەجێكردن و خاوەن بەزینخانەكان ئامادە نەبوو نرخەكە كەم بكەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە پەیامنێری رێگای كوردستان لە شاری هەولێر بەدواداچوونێكی مەیدانی كرد، دەركەوت نرخی بەنزینی نۆڕماڵی بازرگانی بۆ هەر لیترێک بە 1500 دینار دەفرۆشرێت، ئەوەش پێچەوانەی بەڵێنەكانە.
چاودێران پێیان وایە، ئەوجارەش بازرگانان ئامادە نین بڕیارەكانی حكومەت بۆ هەرزانكردنی بەنزین جێبەجێ بكەن، هەرئەمەش وایکردووە هاووڵاتییان دەپرسن ئایا دەسەڵات بۆچی ئەم یارییە لەگەڵ میللەتەکەی خۆی دەکات؟ 
چاودێران و شارەزایان هێما بۆ ئەوە دەکەن، کە دەسەڵات چێژ لە ماندوو کردنی خەڵک دەبینێت بۆیە هەر جارەی لە درووستکردنی قەیرانێکدا داهێنان دەکات. پێشیان وایە، دەسەڵات لە دروستکردنی قەیرانەکان ئامانجی خۆی هەیە و قازانج و بەرژەوەندی تایبەتی خۆی تێدایە و خەڵک پێوەی سەرقاڵ دەکات. شارەزایان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە بەهۆی ئەم سیاسەتە نادروستە و بەردەوامی قەیرانەکان، خەڵک ڕۆژ بە ڕۆژ ئینتیمای بۆ نیشتیمان کاڵتر دەبێتەوە و زیاتر لەم دەسەڵاتە بێزار و نیگەران دەبێت.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا