رۆژی یەکشەممە ١٣ ی ئەیلولی ٢٠٢٦ لە پەراوێزی ڤیستیڤاڵی لۆمانتێ لە پاریس، شاندێکی حیزبی شیوعی کوردستان پێكهاتبوو لە هاوڕێ ئەبوکاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعیی کوردستان و وەفدی یاوەری، لە دیدارێکی دۆستانەدا لەگەڵ حیزبی شیوعی سودان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ئێستای سودان و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ کران و جەخت لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانی هەردولا کرایەوە.
​لەلایەکی ترەوە شاندی حیزبی شیوعیی کوردستان بەشداری کۆڕێکی حیزبی کارگەرانی تونسی کرد. لەو چالاکییەدا، تیشک خرایە سەر دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی تونس و دۆخی گشتی و ژیانی چینی کرێکاران و زەحمەتکێشان لەو وڵاتەدا، لەگەڵ ئاڵنگارییە بەردەوامەکانی بەردەم بزووتنەوەی کرێکاری و ڕەوشی ناوچەکە بە گشتی.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا