
بۆ هاوڕێیان: (بەرەڤان ئامێدی) و (ئاواز ئامێدی) و بنەماڵە تێکۆشەر و سەرفرازەکەیان
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خوشکی ئازیزتان، (ڤیان عەبدولڕەحمان)مان پێ گەیشت.
بە ناوی مەکتەبی سیاسی و سەرجەم هاوڕێیانی حیزبی شیوعیی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی تێکۆشەر دەکەین، هاوبەشی خەم و پەژارەتانین لەم کۆستە گەورەیەدا.
ئومێدەوارین ئەمە دوا کۆست و ناخۆشیی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان بێت، ئاواتمان ئارامی و دڵنەوایی ئێوە و تەواوی کەسوکار و ئازیزانتانە.
مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعیی کوردستان
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
