
یۆناتان توڤاڵ
لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
دوای تێپەڕینیتێپەڕینی مانگێک بەسەر شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەدژی ئێران، ئەستەمە بتوانین هیچ ئەنجامگیرییەکبکەین. سەرکردەکانمان سەرپەرشتی ئامێرێکی سەرسوڕهێنەری وێرانکەردەکەن، بەڵام تێگەیشتنیان بۆ مرۆڤەکان - لە لوتبەرزی، شەرمەزاری، بیروباوەڕ و یادەوەریی مێژوویی - بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش ڕواڵەتییە.
پێدەچێت پلاندانەرانی شەڕ گریمانەیان کردبێت کە بەکوشتنی سەرۆکی وڵاتانێک، زاڵبوون بەسەر سەروەری ئاسمانی و لەناوبردنی ژێرخانەکان، دەتوانن ڕووخانی تاران و ڕوونی ستراتیژی واشنتۆن و قودس بەدەستبێنن،بەڵام ئێران لەگەڵ زۆر لاوازبوونی، توانیویەتی هاتوچۆ لەگەرووی هورمز تێکبدات، مەودای ئابووری شەڕەکە زۆر فراوانترو واشنتۆن ناچاربکات دوای هاتنەناو شەڕەکەوە کە وایزانی خێرا و یەکلاکەرەوە دەبێت، گەڕانەوە بۆ ئەوکارە کۆن و کەم سەرنجڕاکێشە کە داوای یارمەتی لە هاوپەیمانان بکات.
وەسوەسەئامێزە ئەم بارودۆخە ناوبنێین شکستی هەواڵگری. لەڕووی تەکنیکییەوە، وەها نییە. جۆری هەواڵگری فراوانە، کە بنەمای پلاندانان و جێبەجێکردنی شەڕە. ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییە دەریدەخەن کە دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل ساڵانێکە چاوپۆشی لە کامێرای ترافیک و تۆڕەکانی پەیوەندی تارانی کردوە و ئەو سەرچاوە نەناسراوەی ئیسرائیل بە سی ئێن ئێن "ئامێری دیاریکردنی ئامانج" بەرمەبنای ژیری دەستکرد وەسفیکردوە، ساختەیە. سیستمێک کە توانای گۆڕینی بڕێکی زۆر لەداتای بینراو و مرۆیی و سیگناڵی هەبێت بۆئامانجی هێرشی ورد، دەستکەوتێکی سەرنجڕاکێشە لەچاودێریکردن و کردنەئامانجدا.
لەگەڵ ئەوەشدا، هەرگیز کەسانێک زۆرشتیان ئەوەندە بەدیقەتەوە نەبینیوە، کە هێندە کەم تێیاندەگەن. سیستمێک دەتوانێت پێت بڵێت کەسێک لەکوێیە، بەڵام ناتوانێت بڵێت مردنی بۆ میللەتێک واتای چییە. ئەمجۆرە سیستمە لەسەر ڕەفتار ڕاهێنراوە نەک واتا. دەتوانن بەدواداچوون بۆئەوەبکەن دوژمن چی دەکات، بەڵام نەک ئەوەی لێی دەترسێت، شانازی پێوەدەکات، لەبیریدەکات، یان ئامادەیە بۆی بمرێت.
ئەمە وەهمێکی دووپاتەی سەرکردە زیاد تەیارکراوەکانە: چونکەدەتوانن نەخشەی شەڕەکە دابنێن، پێیان وایە لە شەڕەکە گەیشتوون، بەڵام هەرگیز شەڕ تەنیا کێبڕکێیەکی تەکنیکی نییە. هەستی چەوساندنەوە، گێڕانەوە پیرۆزەکان، یادەوەری زەلیلەکانی ڕابردوو و ئارەزووی تۆڵەسەندنەوەیە. ئەمانە ئاڵۆزییە پەراوێزییەکان نین کە بۆ پڕۆژەیەکی تەنیا تەکنیکی زیاد دەکرێن، سروشتی شەڕن.
کەواتە هەڵەی ئاشنا دەردەکەون.بەرنامەدانەرانی شەڕ پێیان وایە دەتوانن ڕژێمێک بەپانکردنەوەی سەری مارەکە دەڕووخێنن، زۆرجار لەئێستادا هێرشی دەرەکی ئەنجامەکەی پێچەوانەیە -حکومەتی زیانبەرکەوتوو پتەوتر بەکۆمەڵ دەبەستێتەوە کە تازە بەهۆی برین، زەلیلکردن و توڕەییەوە یەکیگرتوە. وادەزانن لەناوبردنی سەروەت و سامانی ئاسایی، کێشەکە چارەسەردەکات، وەک ئەوەی ڕەوایەتی و سەروەری زیانلێکەوتوو و توڕەیی بەکۆمەڵ پرسێکی لاوەکی بن نەک سەنگەری ڕاستەقینە.پلاندانەران کە تێڕوانینی خۆبەخۆی نەیارییان بەجدی وەرگرت- لەبری ئەوەی وەک پڕوپاگەندەیەکی سادە ڕەتیبکەنەوە- ڕەنگە پێشبینیان کردبێت هێرشەکە گێڕانەوەی سیستمەکە تێکنەدات، بەڵکو بەدیدەهێنێت. دوورنییە ئەو پارادۆکسەیان ناسیبێت کە "سەربڕین"ی سیستماتیکی دانوستانکار بەرهەم ناهێنێت، لەناویان دەبات.
کارڵ فۆن کلاوزڤیتس، تیۆرسێنی سەربازی، لەمێژە ئەم وەهمەی ناسیوە کە شەڕ بچووک دەکاتەوە بۆ جۆرێک لە حەتمیەت. لەڕوانگەیەوە، شەڕ هەرگیز تەنها لێپرسینەوە نییە، پڕە لە سۆز، نادڵنیایی و ئامانجی سیاسی. زەبر ئاڵۆزتر بوە، بەڵام ئەمڕۆ ئەم وەهمە وەک سەدەی نۆزدە مەترسیدارە.
بۆیە ئەوەی ئەم شەڕە ئاشکرای دەکات تەنها شکستێکی ستراتیژی نییە، بەڵکو شکستی "خویندەواری"یە. ئەدەب و مێژوو لەجدترین شێوەی خۆیان، بەوردی ئەوتوانایە بار دەهێنن کە ئەم سەرکردانە نیانە: توانای قبوڵکردنی عەقڵی دیکە کە بۆ ئێمە تیوارنین و ئامانجێک بەڕێوەیان دەبات، مەرج نییە ئامانجی ئێمە بن. عەقڵێک بە مێژوو و ئەدەب بار هێنرابێت، دەزانێت چالاکوانەکانی لەچنگی ئایدیالی پیرۆزدان، زۆربەی مەبەستیان ئەوەیە دەیڵێن و بۆردومانکردنی ئەفسانەی دامەزرێنەر زیاتر ئەگەری پیرۆزکردنی هەیە نەک لەناوبردنی. بێگومان مەعریفەی کولتووری بەدەگمەن ڕێگری لە کارەساتەکانی شەڕ دەکات.
ئەسینا لە لوتکەی سەردەمی زێڕینی خۆیدا، لەشکرکێشی کردەسەر سیراکیوز و ئیمپراتۆریەتێکی لەدەستدا.توسیدیدس باقی تەمەنی خۆی بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی بۆچی ئەم شکستە ڕوویدا بەسەربرد. ژەنەڕاڵەکانی ساڵی١٩١٤ زانا و خوێندەوار بوون، بەڵام ئەم تایبەتمەندییە ئەورووپای ڕزگار نەکرد. گۆڕانکاری ئەوە نییە کە فەرهەنگ سەردەمێک ڕێگای لەکوێرەوەری گرتووە و هەنوکە نایگرێت، بەڵکە فەرهەنگ وردە وردە دەسەڵاتیبەو سیستمانە سپاردوەکە زانیاری لەگەڵ تێگەیشتن و خێرایی لەگەڵ حوکمدا تێکەڵ دەکەن.
ویلیام شکسپیر باشتر لە ستراتیژستەکانی ئێمە لەکوێرەوەری دەگەیشت. «ماکبێس» تەنها شانۆگەرییەک نییە دەربارەی چاوچنۆکی، باس لەپیاوێک دەکات کە دیدگایەک بۆ داهاتوویەکی ئەگەری دەبینێت و بەهەڵە بەمۆڵەتێک دەزانێت، ڕووداوەکان ناچاربکات لەگەڵ لێکدانەوەکەیدا بگونجێت و دواتر دەبینێت کە ئەو لێکدانەوە چۆن قووتی دەدات. تەنانەت زۆری پێناچێت واز لە وانیشاندان دەهێنێت کە دەبێت کردار چاوەڕێی تێگەیشتن بێت. بەژنەکەی دەڵێت، شتگەلێک لە مێشکیدا هەن کە "پێویستە بکرێن پێش ئەوەی لەبەرچاوبگیرێن"- پێش ئەوەی بتوانرێت بە باشی بیریان لێبکرێتەوە.
سیستمە نوێیەکان بەڵێن دەدەن لەچوارچێوەی تەکنەلۆژیادا ئەوخەیاڵە بەئامانج بگرن: نەهێشتنی بۆشایی نێوان بینین و لێدان، نەهێشتنی ئەو وەستانەی کە هێشتا حوکمدان تێیدا مومکینە. ماکبێس نەک دوای بیرکردنەوە، بەڵکو لەبری ئەوە مامەڵە دەکات.ئەمە ئەو نەخشەیە لەم شەڕە نوێیەدا دەبینرێت و ڕێک ئەو نەخشەیە، خەیاڵی ئەدەبی و مێژوویی بۆ بەرپەرچدانەوەی هەیە.
لیۆ تۆلستۆی،لەگۆشەیەکی ترەوە لەو نەخشەیەیڕوانی. لە ڕۆمانی «شەڕ و ئاشتی»داناپلیۆنی وێناکردووە، کە لەگەڵ «ژیان» و وێناکانی بۆ گەورەیی بارهێنرابوو، کەلە بۆرۆدینۆ تا مۆسکۆ پێشڕەوی کرد و لەگەڵ ئەوەشدا لەوکەسانە نەگەیشت ئامادەبوون شارەکەیان بسوتێنن، بەڵام خۆیان ڕادەستنەکەن. هەڵەکەی تاکتیکی نەبوو، بەڵکو خەیاڵی بوو: نەیتوانی لۆژیکێک بۆ ڕووسەکان قبوڵبکات کە لە لۆژیکی خۆی جیاوازبێت. هەمان هەڵەیە، نەخشەداڕێژەرانی ئەم هەڵمەتە دووپاتەی دەکەنەوە. سەرکردایەتییەک کە دەیان ساڵ لەداڕشتنی بەرخۆدان لە بەرامبەر دەسەڵاتی ئەمریکا و ئیسرائیل وەک ئەرکێکی ئایینی بەسەربردوە، فشاری سەربازیی توشی دەبێت نەک وەک هۆکارێک بۆ ڕادەستبون، بەڵکو زیاتر وەک هۆکارێک بۆ کۆڵنەدان.
هەرچەندە شەڕەکە لەڕووی تەکنەلۆژیاوە ئاڵۆزتر دەبێت، سپاردنی بە کەسانێک مەترسیدارتر دەبێت، کە لەسەرکۆنە، نادڵنیایی و لایەنە تاریکەکانی سروشتی مرۆڤدا بەردەوامن. ئەوسەرکردانە بەسادەیی باسی توانا، کات و کوشتنە بەردەوامەکان دەکەن، بەڵام زمانێکیان بۆ ناڕەزایی، بێڕێزی، دڵسۆزی یان خەم و پەژارە نییە و زۆر درەنگ فێردەبن کە شەڕەکان لەمانەن تا پۆڵاو ئاگر. ئەوەیە نەخوێندەواریی ئەم شەڕە. ئیرادەی جەنگاوەران تەواودەبێت، بەڵام ئەوەی نایخوێننەوە، هەرگیز حیسابیان بۆ نەکردوە.
* یۆناتان توڤاڵ شرۆڤەکار و نووسەری سیاسەتی دەرەوە، لە شاری تەلئەڤیڤ نیشتەجێیە.