
هەرچەندە تەلفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، کە ئەمشەو عەلی خامەنەیی ڕابەری باڵای ئێران، ووتارێک لە بارەی هێرشەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆ سەر ووڵاتەکەی بڵاودەکاتەوە، بەڵام تا ئێستا خامەنەیی بێدەنگەو تەلفزیۆنەکەش هەواڵەکەی خۆی سڕیەوە.
پێشتر ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، لەترسی بە ئامانجگرتنی، خامەنەیی تارانی بەرەو شوێنێکی پارێزراو بەجێهێشتووە.
جگە لە خامەنەیی، مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران، سەرباری ئەوەی ووڵاتەکەی کەوتووەتە، ژێر ئاگربارانی ئەمریکاو ئیسرائیل و سەدان کەس لە بەرپرسی باڵاو فەرماندەی سەربازی و هاووڵاتی مەدەنی، ووڵاتەکەی کوژراو و برینداربوونە، کەچی ئەویش، بەهەمان شێوەی ڕابەری ووڵاتەکەی تا ئێستا هیچ ووتارو لێدوانێکی فەڕمی نەداوە.
میدیای ئیسرائیلی لە یەکەم ساتەوەختی دەستپێکردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران بڵاویانکردەوە، کە پزیشکیان کراوەتە ئامانج، بەڵام میدیای ئێران سەلامەتی پزیشکیانی ڕاگەیاند.
ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکیتر میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، کە ئەگەر خامەنەیی نەکوژرابێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە برینداربووە، بەڵام کەمێک پێش ئێستا ئاژانسەکانی هەواڵ کوژرانی زاوایەک و بوکێکی خامەنییان بڵاوکردەوە.
بێدەنگی هەردوو گەورە بڕیار بەدەستەکەی ئێران، لە ئێستادا بووەتە جێگای پرسیار.