
ئەمڕۆ ١٤ ی شوبات بە ئامادەبوونی بنەماڵەی شەهیدان، جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان، ژمارەیەکی بەرچاو لە تێکۆشەران، نوێنەری کەنەکە و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و بەشەکانی تری کوردستان و کەسایەتییە سیاسییەکان، مەڵبەندی هەولێر مەراسیمێکی شکۆداری بۆ یادی ٧٧یەمین ساڵیادی ڕۆژی شەهیدی شیوعی لە گۆڕستانی شەهیدان لە گردەڕەشە ڕێکخست.
لە میانی مەراسیمەکەدا، وتەی بەخێرهاتنی مەڵبەندی هەولێر لەلایەن هاوڕێ عەلی بەرپرسی مەکتەبی شەهیدان خوێنرایەوە.
لە وتاری مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان لەلایەن هاوڕێ سوبحی مەهدی،وتاری حزبی شیوعی عێراق لەلایەن ئەبو ئەکەد، پێشکەش کران و تێیاندا جەخت لەسەر درێژەدان بە ڕێبازی شەهیدان و تێکۆشان لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و مافەگشتییەکان کرایەوە.
بروسکەی هاوپشتی لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەم یادە پڕ شکۆیە خوێنرایەوە.
وتاری بنەماڵەی شەهیدان لەلایەن رێواس ئەحمەد بانیخێڵانی خوێنرایەوەو جەختیان لە شکۆمەندی ئەو ڕێگەیە کردەوە کە ئازیزانیان لەپێناویدا گیانی خۆیان فیدا کرد و بەڵێنی درێژەدان بە ڕێبازەکەیان درا.
لە بەشی هونەریدا، هاوڕێ عبدالواحید خەرابەیی بە شیعرێک و هونەرمەند کاوە کاکەیی بە دەنگە زوڵاڵەکەی، چەند سروودێکی شۆڕشگێڕی بەشداربوون.
وەک وەفایەک بۆ خوێنی پاکی تێکۆشەران، چەندین چەپکە گوڵ لەلایەن هەردوو حزبی شیوعی کوردستان و عێراق و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و کەسوکاری شەهیدان لەسەر گڵکۆی شەهیدان دانرا.
ئەم یادە ساڵانە لە ١٤ی شوباتدا وەک وەفایەکە بۆ شەهیدانی سەرکردە (فەهد، حازم و سارم) کە لە ١٤ی شوباتی ١٩٤٩ لەلایەن ڕژێمی پاشایەتی عێراق لە سێدارەدران و ڕۆژی تەواوی شەهیدانی حزب و گەلە، لە عێراق و کوردستان و هەندەران، بە چالاکی جۆراوجۆر یاد و گیانفیدایی شەهیدان بەرز ڕادەگیرێت.












