لە ڕووداوێکی خوێناویدا، لە سنووری قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر، دوای ئەوەی کەسێک پێشنوێژی مزگەوتێک دەکوژێت، کەمێک دواتر لەلایەن براکەی خۆیەوە دەکوژرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیوەست بە ڕووداوەکە، سەرەتا لە نێو مزگەوتێکی گوندی تۆپزاوەی سەر بە قەزای خەبات شەڕ و ئاڵۆزییەک دروست بووە، لە ئەنجامی ئەو گرژییەدا، کەسێک پەلاماری پێشنوێژی مزگەوتەکە دەدات و دەیکوژێت، دواتریش دەستبەجێ لە شوێنی تاوانەکە هەڵدێت.
وردەکارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پاش ئەوەی بکوژەکە ڕادەکاتەوە بۆ ماڵەوە، چیرۆکی ڕووداوەکە بۆ براکەی دەگێڕێتەوە و دانی بەوەدا ناوە کە ڕووداوێکی لەدەست قەوماوە و ئەو کەسەی کوشتووە، بەڵام براکەی لە کاتی بیستنی ئەم هەواڵەدا کاردانەوەی خێرای دەبێت و دەستبەجێ لە وەڵامی ئەو کارەیدا، تەقە لە براکەی خۆی دەکات و دەیکوژێت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا