بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی بڕیاری گرانکردنی نرخی کارەبا و قەیرانە ئابوورییەکان، لایەنە چەپەکانی کوردستان دەست بە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەنجامدانی چالاکیی جەماوەری هاوبەش .
لەو چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٦، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لە نێوان (حزبی شیوعیی کوردستان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان) بەڕێوەچوو.
تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ تاوتوێکردنی پرسی گرانبوونی نرخی کارەبا، سەپاندنی باج و ڕسوومات، هەروەها کێشەی بەردەوامی دواکەوتنی مووچە و چارەنووسی مووچە پاشەکەوتکراوەکان.
سەرچاوەیەک لە نێو کۆبوونەوەکە بە ئازادی ڕاگەیاند، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی دیکە بە مەبەستی ڕێکخستنی نەخشەڕێگای چالاکییە جەماوەرییەکان، بە هاوبەشی لەگەڵ بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان ڕێکبخرێت. ئامانجی ئەم چالاکییانەش وەستانەوەیە دژی سیاسەتەکانی نیولیبڕالیزم، بەتایبەتیکردنی کەرتی گشتی و بەرزکردنەوەی نرخی خزمەتگوزارییەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەریەک لە هیوا عومەر جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و ڕێباز هاشم ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی و  شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و گۆران جەلال لێپرسراوی لێژنەی چاودێری حزبی زەحمەتکێشان کوردستان، خەلیل مەحموود و نەهرۆ عەڵایی (ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ئامادەبوون.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا