
لەهێرشەکەی ئەمڕۆی سنوری پارێزگای سلێمانی پێشمەرگەیەک شەهید بوو و پێشمەرگەیەکی دیکەش بریندارە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
بەیانی ئەمڕۆ، هێرشکراوەتە سەر گوندی زڕگوێزەڵە لەناوچەی زڕگوێز، کە بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی لێیە، بەدیاریکراوی کۆمەڵەی شۆڕشگێرانی زەحمەتکێشان لەو سنورە جێگرن .
هەربەپێی زانیارییەکانی رێگای كوردستان ، لەهێرشەکەدا دوو پێشمەرگە برینداربوون، دواتر بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە، یەکێکیان شەهید بووە و ئەوی دیکەش دۆخی ناجێگیرە.
بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم پرسە، هێزە ئەمنیەکان دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە لە هێرشەکە و لەسەرەتایی جەنگی ئێران ئیسرائیل ـ ئەمەریکاوە، ئەمە دووەم پێشمەرگەیە لەسنوری سلێمانی شەهید بکرێت .