
لە شاری ساوباولۆی بەڕازیل، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس ڕژانە سەر شەقامەکان، دژ بە کاندیدی ڕاستڕەو (فلاڤیو بۆلسۆنارۆ) و بۆ داکۆکیکردن لە سەروەریی وڵات، ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە لە ٢٥ی تشرینی یەکەم خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەڕێوەبچێت.
بۆلسۆنارۆ، کە کوڕی سەرۆکی پێشوو (جایر بۆلسۆنارۆ)یە، لە خولی یەکەمدا کە لە ٤ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو، توانی ٤٧٪ی دەنگەکان بەدەستبێنێت و بە جیاوازییەکی کەم پێش کاندیدی چەپ (لۆلا) بکەوێت کە ٤٥٪ی دەنگەکانی بە دەستهێنا.
ئەم خۆپیشاندانانە کە زۆرینەیان لەلایەن قوتابیان و مامۆستایان و هێزە شیوعی و چەپ و پێشکەوتنخوازەکانەوە سەرکردایەتی دەکرێن، سەرتاسەری وڵاتی گرتەوە و سەرکۆنەی مەترسییەکانی دەستتێوەردانی دەرەکی و بەکارهێنانی سەروەت و سامانی سروشتیی بەڕازیل لەلایەن سەرمایەدارە بیانییەکانەوە دەکەن.
ئەم جموجۆڵانە ڕەنگدانەوەی بەرنگاربوونەوەیەکی گەشەسەندوون دژی بەرنامە سیاسییەکەی ڕاستڕەو و داواکارییەکی بەهێزن بۆ پاراستنی مافە دیموکراتییەکان و سامانی نیشتمانی و سەربەخۆیی سیاسەتی دەرەوەی بەڕازیل.
