
دوای ئەوەی دوێنی بۆردومانی دۆڵی زغەیتون کرا لە لایەن فڕۆکەی F16 هێزی ئاسمانی عێراقیەوە، دوو چەکداری داعش کوژران.
هاوکات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە لە کاتی کێوماڵکردنی ناوچەکە وهێنانی تەرمەکان، بۆمبێکی چێندراو بە سوپای عێراقدا تەقیەوە، بەهۆیەوە ئەفسەرێک بە پلەی عەمید وسەربازێک گیانیان لە دەستدا و دووی دیکەیش بریندار بون .
