
جەنگی نێوان ئەمەریكاو ئێران و داخستنی گەرووی هورمز ئاستەنگ بۆ كەشتیە نەوت هەڵگرەكان نرخی نەوتی خاوی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز كردەوە.
ئەم دۆخە ئاڵۆزە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕەکان هەبووە و نرخی نەوت بۆ چەندەمین ڕۆژ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە، بەجۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتووەتە نزیکەی ٨٣ دۆلار و نەوتی تەکساسیش بە هەمان شێوە بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە گەیشتە ٦٣ دۆلار بۆ یەک بەرمیل.
لە ڕووی مەیدانییەوە، عێراق ئاستی بەرهەمهێنانی بۆ ١.٥ملیۆن بەرمیل کەمکردووەتەوە و قەتەریش سەرقاڵی چاککردنەوەی دامەزراوەکانی گازیەتی.
هاوکات هەڕەشەکانی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی کەشتییە بێ مۆڵەتەکان ترسی زیاتری لای بازرگانان دروست کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتە داراییەکانی بانکی جەی پی مۆرگن، لە ئێستادا زیاتر لە ٣٠٠ کەشتیی نەوتهەڵگر لە ناوچەی کەنداو گیریان خواردووە.
ئەمەش فشارێکی زۆری خستووەتە سەر دابینکردنی وزە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ئاسۆی بازاڕەکەی نادیار کردووە.