
دوای بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی نرخی نەوتی خاو كە گەیشتە 118 دۆلار دوو رۆژە نرخی ئەم سوتەمەنیە دابەزی و لە بەرزیدا جێگیرە.
نرخی نەوتی خاو بە شێوەیەکی کاتی پاشەکشەی کرد. نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور بە رێژەی 11.3% دابەزی و گەیشتە 87.80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر نرخەکەی نزیک ببووەوە لە 120 دۆلار. ئەم دابەزینە دوای ئەوە دێت کە واشنتن و لایەنە نێودەوڵەتییەکان هەوڵی هێورکردنەوەی بازاڕەکان دەدەن.