
وەزیری دەرەوەی ئێران سوپاسی فەرماندەی ناوەندی ئەمەریكای كرد كە دانی بەوەدانا كە لەوڵاتە دراوسێكانەوە هێرشدەكرێتە سەریان و بۆیە بەمافی خۆیان دەزانن بنكەكانی ئەمەریكا لەم وڵاتانە بكەنە نیشانەی موشەكەكانیان.
عه‌باس عێراقچی لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، سوپاسی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ده‌كه‌م كه دانیان به به‌كارهێنانی خاكی دراوسێكانماندا ناوه بۆ جێگیركردنی سیسته‌می HIMARS و هه‌ڵدانی موشه‌كی كورت مه‌ودا دژی گه‌له‌كه‌مان، وا دیاره هێرشكردنه سه‌ر وێستگه‌ی پاككردنه‌وه‌ی ئاو له قیشم به به‌كارهێنانی ئه‌م سیسته‌مانه ئه‌نجامدراوه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاندوه، "هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نییه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕێت ئه‌گه‌ر موشه‌كه به‌هێزه‌كانمان له هه‌ر شوێنێك له وه‌ڵامدا ئه‌م سیستمه‌ی ئه‌مریكا له‌ناو ببه‌ن".
ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌رده‌وامن له هێرشكردنه سه‌ر ئامانجه‌كانی ناو خاكی ئێران، له‌وانه تارانی پایته‌خت كه له 29ی (شوبات/2)ی ده‌ستیان پێكردوه و ڕاپۆرته‌كانی وێرانكاری له‌و وڵاته و زیانی گیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نیش بڵاوده‌كرێنه‌وه.
ئێران وه‌ڵامی دایه‌وه و هێرشی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر خاكی ئیسرائیل و هه‌روه‌ها بۆ سه‌ر دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجامدا.