
مه‌سعود پزیشكیان ڕایگه‌یاند، تاكه ڕێگه بۆ كۆتاییهێنان به ململانێی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه ده‌ستیپێكردوه، داننان به مافه‌كانی تاران و پێدانی قه‌ره‌بوو و دابینكردنی گه‌ره‌نتی نێوده‌وڵه‌تییه له به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك له داهاتودا.
مه‌سعود پزیشكیان له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئێكس نوسیویه‌تی، "له میانه‌ی وتوێژهكانم له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ڕوسیا و پاكستان، پابه‌ندبونی ئێرانم بۆ ئاشتی له ناوچه‌كه دوپاتكرده‌وه".
راشیگه‌یاندوه، تاكه ڕێگه بۆ كۆتاییهێنان به‌م شه‌ڕه كه له لایه‌ن قه‌واره‌ی ئیسرائیل و ئه‌مریكاوه هه‌ڵگیرسا، داننان به مافه ڕه‌واكانی ئێران و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی هێرشه‌كان و دابینكردنی گه‌ره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی به‌هێزه له به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك له داهاتودا كه دوباره نه‌بێته‌وه".
له 28ی (شوبات/2)ی 2026 ئه‌مریكا و ئیسرائیل زنجیره‌یه‌ك هێرشیانكرده سه‌ر ئامانجه‌كانی ئێران، له‌وانه تارانی پایته‌خت، زیانی به‌رفراوانی لێكهوتهوه، عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران ئێران كوژران.
ئێران وه‌ڵامی بۆردومانی ئیسرائیل و بنكه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاتانی ناوچه‌كه دایه‌وه و جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌م كرده‌وانه نوێنه‌رایه‌تی به‌رگریكردن له تاران ده‌كه‌ن و بۆیه ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌نه ئامانج كه هێرشه‌كانی دژی ئێران لێوه ده‌ستی پێكردوه.