
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، پێشتر ڕێگایه‌ك بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی گه‌روی هورمز دۆزراوه‌ته‌وه و ده‌شڵێت، "نیگه‌رانی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی غاز و نه‌وت نییه".
دۆناڵد تره‌مپ له‌لێدوانێكدا به CNNی راگه‌یاندوه، "ئێمه هێزی ده‌ریایی ئه‌وانمان له‌ناوبرد، ده‌زانن، كاتێك هێزێكی ده‌ریایی له‌ناوده‌چێت، ئه‌وان ناتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن كه ئامانجیان بو، ئێمه ته‌نها گه‌یشتینه ئه‌و ئاسته‌ی كه 25 كه‌شتی له‌ناوببه‌ین، ده‌توانی بیخه‌یته به‌رچاوت؟ كه‌شتییه زه‌به‌لاحه‌كان - 25 كه‌شتی ژێرئاوكه‌وتن".
دۆناڵد تره‌مپ له لێدوانه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكرد، رێگایه‌ك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی رێگه به‌تێپه‌ڕبونی كه‌شتیه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان بدات له‌گه‌روی هورمز، به‌بێ ئه‌وه‌ی رێگاكه و ورده‌كاریه‌كه‌ی ئاشكرابكات و ئه‌وه‌شی وت، "نیگه‌رانی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و غاز نیم".
سه‌ندیكایه‌كی پێشه‌نگی ده‌ریاوانان و گروپه كه‌شتیوانیه‌كان ڕایانگه‌یاند، ده‌ریاوانه‌كان مافی خۆیانه له كه‌شتییه‌كاندا كه به كه‌نداودا تێده‌په‌ڕن، له‌نێویاندا گه‌روی هورمز، دوای ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزبونه‌وه.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا گه‌روه‌كه داخراوه، به‌ڵام ئێران هۆشداری داوه كه هه‌ر كه‌شتییه‌ك هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی بدات ته‌قه له گه‌روه‌كه ده‌كات.