سەبارەت بە قەرزی پرۆژەی ڕووناکی، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕؤژنامەوانیدا بۆ جاری دووهەم هۆشداریی دەدات و دەڵێ ئەگەر قەرزی کۆن نەدەنەوە کارەبا دەبڕین.
ناوبراو ئەماژەی بەوەش کرد کە بۆ هاوبەشانی ماڵان داشکانی ٢٠٪مان کردووە و هیچ هاووڵاتییەک لە ٢٠٠ هەزار زیاتر قەرزدار نییە و بەپێی ئەو داشکانە ١٠٠ هەزاری لەلا دەمێنیت ئەگەریش لە ١٨ی مانگ هەمووی پێ نەدرا بۆ ماوەی ٢٤ مانگ بۆی دەکەینە قیست و دەیخەینە سەر پسوولە. ئەگەر دوای ئەو قۆناخانە هاووڵاتی قەرزەکەی نەدایەوە کارەبای لەسەر هەڵدەبڕین.
عەزیز ئەحمەد وتیشی بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران کارەبای پرۆژەی ڕووناکی ٨٥٪ی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و تا ساڵی نوێ ١٥٪ی دیکەش کۆتایی پێ دێت.