
پرسەنامەیەک لە مەکتەبی ڕاگەیاندنی ناوەندیی حزبی شیوعیی کوردستان
بۆ بنەماڵەی بەڕێزی ڕۆژنامەنووس (هەڵکەوت عەزیز)
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی ڕۆژنامەنووس و میدیاکار (هەڵکەوت عەزیز)مان پێگەیشت.
ناوبراو جگە لە پیشەییبوون لە ڕووماڵکردنی ڕووداوەکاندا، هەمیشە بە دڵسۆزییەوە لە خەمی مووچە و ژیانی خەڵکی کوردستاندا بوو.
کۆچی دوایی ئەو، خەسارەتێکی گەورەیە بۆ کاروانی ڕۆژنامەوانی و میدیای کوردی.
ئێمە لە مەکتەبی ڕاگەیاندنی ناوەندیی حزبی شیوعیی کوردستان، وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی قووڵمان بۆ ئێوەی بنەماڵە بەڕێزەکەی، هیوای سەبووری و ئارامیتان بۆ دەخوازین.
مەکتەبی ڕاگەیاندنی ناوەندیی حزبی شیوعیی کوردستان
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
