​هەولێر – ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٦


​لە درێژەی چالاکییە ڕێکخراوەییەکانیدا، ئەمڕۆ هەینی، شاندێکی باڵای مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان، پێکهاتبوو لە هاوڕێییان هیوا عومەر جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی، هۆگر چەتۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسی، لە شاری هەولێر و دەوروبەری، زنجیرەیەک سەردانی مەیدانییان بۆ ماڵی ژمارەیەک لە پێشمەرگە دێرینەکان، تێکۆشەرانی ساڵانی خەبات و کادیر و دۆستانی حزب ئەنجامدا.
سەردانی ماڵی هاوڕێییان نەرمین نەجمەدین مامۆ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و خوشک و براکانی کرا و جارێکی تر هاوڕێییان هاوخەمیان دەربڕی بۆ کۆچی دوایی دایکیان، تێکۆشەری دێرینی شیوعی خاتوون سەیدا حسێن، پاشان سەردانی ماڵی هەردوو پێشمەرگەی دێرین خاڵە خولە و هاوڕێ هەڵکەوت کرا.
دواتر سەردانی ماڵی هاوڕێییان جەزا، نەمام مام رەحیم، بورهان قادر، مارف بۆڵقامیشی کرا.
​ئەم سەردانانە کە بە ئامانجی هەواڵپرسین و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخی ژیان و تەندروستی هاوڕێیان ئەنجامدرا، جەختکردنەوە بوو لەسەر ئەو پەیوەندییە بەهێزەی کە حزبەکەیان لەگەڵ تێکۆشەران و ئەو کەسانەدا هەیەتی کە لە قۆناغە سەختەکاندا ماندووبوون و قوربانییان داوە.
​لە میانەی ئەو سەردانانەدا، شاندی مەکتەبی سیاسی وێڕای گەیاندنی سڵاو و ڕێزی حزب، ستایشی ڕۆڵی مێژوویی و هەڵوێستە نیشتمانییەکانی ئەو تێکۆشەرانەیان کرد. ئاماژەیان بەوەشکرد، کە بەسەرکردنەوەی ئەم تێکۆشەرانە ئەرکێکی ئەخلاقی و وەفادارییە بۆ ئەو خەباتەی لە پێناو ئازادی و نیشتمانێکی ئازاد و گەلێکی بەختیار کردوویانە.
​لەلای خۆیانەوە، ئەو تێکۆشەر و پێشمەرگە دێرینانەی کە سەردان کران، سوپاسی ئەم دەسپێشخەرییەی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستانیان کرد و ئەم جۆرە بەسەرکردنەوانەیان بە بەرز نرخاند، کە بووەتە هۆی بەهێزکردنی گیانی متمانە و پتەوترکردنی پەیوەندی نێوان نەوەکانی خەباتی حزب.
​جێگەی ئاماژەیە، حزبی شیوعی کوردستان بەردەوامە لە بەسەرکردنەوەی کادیر و تێکۆشەرانی خۆی و بەشداریکردن لە خۆشی و ناخۆشییەکانیان وەک بەشێک لە بەرنامەی تێکۆشانی حزب.

 

May be an image of one or more people and beard

May be an image of one or more people

May be an image of one or more people and dais

May be an image of one or more people and people studying

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا