
ئەبو مەهدی جەعفەری، وتەبێژی گرووپی (سەرایا ئەولیا دەم) ڕایگەیاند، تا کۆتاییهاتنی داگیرکاری، پرسی چەکدانان جێگەی باس نییە.
ڕەخنەشی لەو لایەنانە گرت کە داوای چەکدانانیان دەکەن و ووتی، لەکاتی جەنگدا بە پاڵەوانمان دەزانن، بەڵام لەکاتی ئاشتیدا فیداکارییەکانمان بیردەچێتەوە.
ئەم هەڵوێستە توندەی گرووپەکانی وەک (نوجەبا، سەیدولشەوهەدا ،ئەولیا دەم) لە کاتێکدایە کە مشتومڕێکی گەرم لەسەر سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا هەیە؛ بە پێچەوانەی ئەوانەوە، (سەرایا سەلام)ی سەر بە ڕەوتی سەدر ئامادەیی نیشانداوە بچێتە ژێر چەتری فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق.
