
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند چارەسەری بنەڕەتی راوەستانی شەڕە لە نێوان ئێران و ئەمەریكا و قەتەر و سعودیە و باقی وڵاتەكانی دی، ئێمە لەگەڵ ئاگربەستدا نین.
عه‌باس عراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی Al Jazeera English رایگه‌یاند، "باوه‌ڕمان به ئاگربه‌ست نییه، به‌ڵكو ئێمه باوه‌ڕمان به كۆتاییهێنان به شه‌ڕ هه‌یه، كۆتاییهێنان به شه‌ڕیش به واتای كۆتاییهێنانیه‌تی له هه‌مو به‌ره‌كاندا، به‌جۆرێك ده‌بێت ئاشتی ببینین له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه‌دا، له‌وانه‌ش لوبنان، یه‌مه‌ن، عێراق، ئێران".
سه‌باره‌ت به كوژرانی عه‌لی لاریجانی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئێران، عه‌باس عێراقچی ئاشكرایكردوه، "نازانم بۆچی تا ئێستا ئه‌مریكییه‌كان و ئیسرائیلییه‌كان تێنه‌گه‌یشتون كه كۆماری ئیسلامی ئێران پێكهاته‌یه‌كی سیاسی تۆكمه‌ی هه‌یه، بون یان نه‌بونی هه‌رتاكێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م پێكهاته‌یه نییه، هیچ كه‌سێكمان نه‌بو له خودی رابه‌ری باڵا گرنگتر بێت، ته‌نانه‌ت كاتێك رابه‌ر شه‌هید بو، سیسته‌مه‌كه به‌رده‌وام بو له كاركردن و جێگره‌وه‌یه‌كی ده‌ستبه‌جێی دابینكرد، ئه‌گه‌ر منیش شه‌هیدبم، كۆتاییدا كه‌سێك ده‌بێت پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه وه‌ربگرێت".
سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامیدان به داخستنی گه‌روی هورمز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی له‌وه‌كردوه، "له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه ئه‌مه رێڕه‌وێكی ئاوییه كه ده‌كه‌وێته ته‌نیشت ئێرانه‌وه، ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه كه ڕێگه ناده‌ین دوژمنه‌كانمان به‌كاریبهێنن، پێویستمان به دانانی رێكخستنی نوێ بۆ گه‌روی هورمز و چۆنییه‌تی تێپه‌ڕبونی كه‌شتیه‌كان هه‌یه له داهاتودا به‌تایبه‌ت له دوای كۆتایهاتنی شه‌ڕ".