​لەگەڵ دەستپێکی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، قەیرانی کارەبا جارێکی دیکە بووەتە سەرەکیترین کێشەی هاووڵاتییانی عێراق، ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەتی نوێ بەڵێنی چاکسازیی گشتگیر و وەبەرهێنان لە غازی ناوخۆیی و وزەی خۆریی دووبارە دەکاتەوە.
​حزبی شیوعیی عێراق لە ووتارێکدا بە ناونیشانی "ئاگاداری بن نەکا تەزوو بتانگرێت"، کە لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فیسبوک)، بڵاوی کردوەتەوە، ڕەخنەی تووندی لە بەڵێنە بێ ئەنجامەکانی حکومەت گرتووە.
حزبی شیوعی عێراق ڕایگەیاندووە، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا دابەزیوە بۆ ٢٧ هەزار مێگاوات، کە ئەم دابەزینەش بۆ سێ هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە. لەدەستچوونی ١٢ هەزار مێگاوات بەهۆی خراپی ژێرخان، کەمبوونەوەی ٤٥٠٠ مێگاوات بەهۆی کەمی غازی ئێرانی، و لەدەستچوونی ٥٠٠٠ مێگاواتی دیکە بەهۆی زیادەڕۆیی.
ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی ئەم دۆخەوە، کارەبای نیشتمانی لە باشترین حاڵەتدا ڕۆژانە تەنها ٨ کاتژمێر بۆ هاووڵاتییان دابین دەکرێت. لە کۆتاییدا حزبی شیوعی پرسیارێکی ڕاشکاوانەی ئاراستەی لایەنە بەرپرسەکان کردووەو دەپرسێت کوا چارەنووسی ئەو ١٠٠ ملیار دۆلارەی کە تا ئێستا لە کەرتی کارەبادا خەرج کراوە، بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە خزمەتگوزارییەکاندا ڕووبدات؟

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا