ڕێگای کوردستان


بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پنتاگۆن) پەرە بە پلانەکانی دەدات بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی زەمینیی چەند هەفتەیی لە ناو خاکی ئێراندا. 
ئەم پلانە تێکەڵەیەک لە هێرشی خێرای هێزە تایبەتەکان و مانۆڕی هێزە پیادە ئاساییەکان لەخۆ دەگرێت. 
هەرچەندە تا ئێستا دۆناڵد ترەمپ بڕیاری کۆتایی لەسەر جێبەجێکردنی ئەم پلانە نەداوە، بەڵام ڕەوانەکردنی هەزاران سەربازی فیرقەی ٨٢ی چەترباز بۆ ناوچەکە، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئەوەی واشنتۆن خۆی بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادە کردووە.
لێکۆڵەرانی ئەم بوارە چەند خاڵێکی پسپۆڕانی سەربازی پێیان وایە ئاشکراکردنی ئەم پلانانە لە ڕێگەی میدیاکانەوە، جۆرێکە لە شەڕی دەروونی و پنتاگۆن دەیەوێت بە ئێران بڵێت کە بژاردەی زەمینی تەنها هەڕەشە نییە، بەڵکو پلانێکی وردە و هێزەکان وەک فیرقەی ٨٢ لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.
هاوکات چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە شەڕی زەمینی لە ئێران بەهۆی شاخاوی بوونی ناوچەکە و گەورەیی و فراوانی خاکەکەی، کارێکی زۆر سەختە. 
بۆیە پێشبینی دەکەن ئەگەر ئۆپراسیۆنەکە بکرێت، تەکتیکی لێدان و کشانەوە بێت بۆ پەکخستنی بنکە ئەتۆمییەکان یان موشەکییەکان، نەک داگیرکاری درێژخایەن.
چاودێرانی سیاسی دەڵێن ترەمپ لە بنەڕەتدا نایەوێت ئەمریکا تێوەگلانی شەڕێکی نوێی گەورە بکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام دەیەوێت لە ڕێگەی نیشاندانی هێزی زەبەلاحەوە، ئێران ناچاری پاشەکشە یان ڕێککەوتنێکی نوێ بکات.
چاودێران هۆشداری دەدەن کە هەر جوڵەیەکی زەمینی دەبێتە هۆی گڕگرتنی تەواوی ناوچەکە و تێوەگلانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق و لوبنان و یەمەن، ئەمەش بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەخاتە مەترسییەوە.
بەپێی تێڕوانینی شیکەرەوەکان، ئەگەر ئەم پلانە جێبەجێ بکرێت، ئامانجە سەرەکییەکانی بریتین لە:
ــ تێکشکاندنی توانای موشەکی و درۆنی ئێران لەسەر زەوی.
ــ ناردنی پەیامێکی توند بۆ سەرکردایەتی ئێران کە هیچ هێڵێکی سوور نەماوە.
ــ تێکدانی ئەو ژێرخانە سەربازییانەی کە هەڕەشەن بۆ سەر هاوپەیمانانی ئەمریکا بەتایبەت ئیسرائیل.
چاودێران کۆکن لەسەر ئەوەی کە دۆخەکە گەیشتووەتە لێواری تەقینەوە، ئامادەکارییەکانی پنتاگۆن و ڕەوانەکردنی هێزی پیادە، نیشانەی ئەوەیە کە بژاردەی دیپلۆماسی خەریکە دەمرێت و جێگەی خۆی بۆ بژاردەی سەربازی چەکداری چۆڵ دەکات، مەگەر یەکێک لە لایەنەکان پاشەکشەیەکی کتوپڕ بکات.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا