وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند لەهەر كاتێكدا شكستی دانوستان رابگەیەنرێ‌ ئەمەریكا زۆر بەچڕی هێرش دەكاتە سەر ئێران و ژێرخانی ئابووری بەتەواوی لەناو دەبات.

پیت هیگسێس، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە میانی وتارێکدا لە کۆبونەوەکانی "دیالۆگی شانگریلا" لە سەنگافورە، جەختی لە ئامادەیی و توانای وڵاتەکەی کردەوە بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکان لە کاتی پێویستدا.

هیگسێس ڕایگەیاند، ئەمریکا زۆر لەوە بەتواناترە کە خەڵكی لێی تێدەگات، چونکە خاوەنی کۆگایەکی یەکجار زۆری چەک و تەقەمەنییە چ لە ناوچەکە و چ لە هەمو جیهاندا، ئەمەش وایکردوە وڵاتەکەی لە پێگەیەکی سەربازیی زۆر بەهێزدا بێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر ئەگەرێک.

هیگسێس کە بەشداری کۆڕبەندی "پێشەنگی ئاسیا"یە بۆ سەرکردە بەرگرییەکان و بەرپرسە باڵا سەربازی و دیپلۆماتەکان، وتی، ویلایەتە یەکگرتوەکان پشتی لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن نەکردوە سەرەڕای تێوەگلانی لە ململانێ لەگەڵ ئێران.

وەزیری بەرگری وتیشی، "دەتوانین لە یەک کاتدا دو کار ئەنجام بدەین. بنکەی پیشەسازی بەرگریمان بە شێوەیەکی بەرچاو بەهێز دەکەین بە جۆرێک کە لە داهاتویەکی نزیکدا دو یان سێ یان چوار هێندەی تەقەمەنی بەرهەمبهێنین بۆ دڵنیابون لەوەی هەمو پلانەکانمان لە سەرانسەری جیهان بە شێوەیەکی گونجاو دابیندەکرێن".

باسی لەوەشكرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا "بەسەبرە" و دەیەوێت "ڕێککەوتنێکی گەورە" واژۆ بکات کە دەستەبەری ئەوە بکات ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات.

ئەو جەنگەی کە ویلایەتە یەکگرتوەکان و ئیسرائیل لە 28ـی شوباتدا دەستیان پێکرد، بوەتە هۆی کوژرانی هەزاران کەس، کە زۆربەیان لە ئێران و لوبنان بون، و قەیرانێکی ئابوری جیهانی دروستکرد لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی نرخەکانی وزە بەهۆی داخرانی کردەیی گەروی هورمز لەلایەن ئێرانەوە. تاكو ئێستا ئەگەرەكانی دەسپێكردنەوەی جەنگ یان ڕێككەوتن بەكراوەیی ماوەتەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا