
لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانە ئابووریوداراییەكان، سەرمایەداران وەك پەناگەیەكی ئارام زیاتر پەنا دەبنە بەر كڕینی زێڕ ،بۆیە ژمارەیەكی بەرچاوی لەوڵاتانی جیهان یەدەگی كرانبەهای وڵاتەكەیان بە زێڕ دادەنیین،ئەمە لەكاتێكدایە كە لەدەستپێكی ئەمساڵەوە نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهان زیاتر بەرەو هەڵكشان دەچێت بەشێوەیەك لەئێستادا نرخی زێڕ بەهۆی شەڕی بازرگانیی ئەمریكاو هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر هاوبەشە بازرگانییەكانی و دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریكی، نرخی زێڕ لە 18-2-2025دا گەیشتە بەرزترین ئاستی،بەشێوەیەك نرخی یەك ئۆنسە زێڕ گەیشتە 2910 دۆلاری،ئەمەش بەرزترین ئاستە كە لەمانگی ئابی 2020 تۆماری بكات كە لەو مانگدا نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لەساییەی هەڵكشانی ئاستی مەترسییە ئابووریەكانی جیهان گەیشتە 2073 دۆلار،بۆیە شرۆڤەكارانی بازاڕە داراییەكان لەوانە جیوانی ستانۆڤا، سەر بە بانكی UBS لەو بارەیەوە ئاماژە بەوە دەدات، (بەهۆی شەڕی بازرگانی و نیگەرانی لە لێكەوتەكانی، نرخی كانزای زەرد بەردەوامە لە بەرزبوونەوە) ،لەمەوە پێشبینی دەكرێت بەو زووانە نرخی یەك ئۆنسە زێڕ بگاتە ئاستی 3000 دۆلار چونكە خواستی بانكە ناوەندییەكان بۆ كانزای زەرد، پاڵپشتی زیاتری بۆ نرخی زێڕ دروستكردووە.
هاوكات هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی سەپاندنی پێناسی گومرگیی زیاتر بەسەر بەرهەمی هاوردەكراوی وڵاتانی چینوكەنداومەكسیك، لەنێوانیشیاندا هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل كە بە ئەگەری زۆرەوە لە سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵدا جێبەجێ دەكرێت،هەروەك دانوستاندنەكانی پەیوەست بە شەڕی ئۆكرایناو ئەگەری كۆتاییهێنان بەو شەڕە، بوونەتە بابەتێك كە بازرگانانی زێڕ چاودێری دەكەن.
لەئێستاشدا بازرگانانی زێڕ بە وریاییەوە مامەڵەكانیان ئەنجام دەدەن،لەبەرامبەر ئەمەدا شارەزایان لەبانكی مۆرگن ستانلیی ئەمریكی ئەوە دەخەنە ڕوو (ئەگەر لە ئۆكراینا شەڕ كۆتایی پێبێت، خواستی بانكە ناوەندییەكان بۆ كڕینی زێڕ زۆر دادەبەزێت، ئەوەش بە نەرێنی كاریگەری لەسەر نرخی زێڕ دادەنێت)،لەو بارەیەوە ئاجای كێدیا، بەڕێوەبەری كۆمپانیای راوێژكاری (كێدیا كۆمۆدێتیز) ئاماژە بەوە دەدات كە (نیگەرانی لە بەرزكردنەوەی سوودی بانكیی لەلایەن بانكی ناوەندیی ئەمریكاوە بۆ جارێكی دیكە دەتوانێت نرخی زێڕ تاوەكو ئاستەكانی 1920 و 1950 دۆلار دابەزێنێت)،چونكە بەرزبوونەوەی رێژەی هەلاُوسان لەوانەیە ببێتە هۆكار بۆ ئەوەی بانكی ناوەندیی ئەمریكا سوودی بانكیی لەم ئاستەی ئێستا زیاتر بەرزبكاتەوە،ئەمەش دەبێتە هۆكار بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و دابەزینی نرخی كانزاكان،ئەمە لەكاتێكدایە پسپۆرانی بواری ئابووری ئاماژە بەوە دەدەن كە نادڵنیاییەكانی پەیوەست بە قەرزەكانی ئەمریكا دەبێتە هۆكار بۆ بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ.
بازرگانانی زێڕ نیگەرانن لەوەی كە سەرەڕای خاوبوونەوەی هەڵاوسانی سالاُنە، هێشتا رێژەی هەڵاوسان لە ئاستێكی بەرزدایە و ئەوەش دەبێتە هۆكار بۆ ئەوەی بانكی ناوەندیی ئەمریكا لە كۆبوونەوەكانی داهاتوودا نرخی سوود بەرزبكاتەوە.
لەلایەكی دیكەوە داتا ئابوورییەكانی چین ئەوەیان ئاشكراكردووە كە رێگەی بووژانەوەی ئابووریی ئەو وڵاتە هێندە ئاسان نییە و بەپێی داتاكان؛ قەبارەی هاوردەكاری چین لە مانگی نیسانی ساڵی 2024دا دابەزیوە، ئەوەش كاریگەریی نەرێنی كردووەتە سەر نرخی زێڕ،ئەمە لەكاتێكدایە زێڕ عەمبارێكە بۆ بەها،هەروەها وەك ئامرازێك بەكاردێت بۆ خۆ پاراستن لە هەڵاوسان،هەروەك پەناگایەكی ئارامە لە سەردەمی قەیرانە جیوسیاسیەكانوناسەقامگیرییە ئابووریوداراییەكان.
كایل رۆدا، شرۆڤەكاری بازاڕە داراییەكانی سەر بە كۆمپانیای راوێژكاریی كاپیتاڵ دۆت كۆم، لەو بارەیەوە ئەوە دەخاتە ڕوو كە (مەترسیی پەرەسەندنی شەڕی بازرگانی نێوان ئەمریكاو چینو كەنەداومەكسیك لە بازاڕی زێڕدا رەنگی داوەتەوە،بۆیە بازرگانان ڕوو لە كڕینی زێڕ دەكەن بۆ خۆپاراستن لە مەترسییەكانی نێو بازاڕ).
ئەگەر بروانینە قەیرانە ئابووریوداراییەكانی جیهان، ئەوا ئەوە بەدی دەكەین كە هەمێشە ئەو وڵاتانەی ڕووبەڕووی ئەو قەیرانانە دەبنەوە پەنا دەبنە بەر بەدەستهێنانی زِێروزیادكردنی عەمباری یەدەگیان لەو كانزا دەگمەنە،چونكە بە درێََََََژای مێژوو زێڕ باشترین پەناگای ئارام بووە بۆ ڕوو بەڕبوونەوەی قەیرانەكانومەترسییەكانی هەڵاوسانوقەیرانە جیوسیاسیەكان،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دەگمەنی بوونی ئەو كانزایە لەجیهانداوكەمی خستەڕوو،واتە ئەمە پێچەوانەوەوی دراوە كاغەزیەكانە كە دەكرێت لەهەر كاتێكدا بێت چاپ بكرێت.
لەكاتی لەئارادابوونی مەترسی بۆ سەر بەهای دراو ئەوا زێڕ بارێزگای لەو بەهاییە دەكات،چونكە زێڕ بووەتە هاوڕێ قەیرانە داراییوئابووریەكانی جیهانووزەی خۆی لەو قەیرانانە بەدەست دەهێنێت،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی خواست لەسەر ئەم كانزا دەگمەنە لەكاتی بەشێوی سیاسیوقەیرانی ئابووریودارایی تەنانەت سەرهەڵدانی پەتای تەندروستی وەك ئەوەی بەدیمان كرد لەكاتی سەرهەڵدانی پەتای كۆرونا كە بەجیهاندا بلاوبووەومەترسی بەرچاوی هەبووی بۆ سەر ئابووری جیهان.
بەپێی داتاوزانیاریەكانی بانكە نێودەوڵەتیەكان لەئێستادا زێڕ بوەتە گرنگترین ئسۆلەكانی یەدەگی بانكە ناوەندیەكان لەجیهانداویەدەگی ئەو بانكانە لەزێڕ گەیشتوەتە 35.5 هەزار تۆن،كە لەپێش ئەو بانكە بۆ یەدەگی زێڕ بانكی ناوەندی ئەمریكا دێت كە خاوەنی 8133 تۆن زێرە،ئەمە لەكاتێكدا بەپێی داتاوزانیاریەكانی بانكی فیدراڵی ئەمریكا یەدەگی ئەو وڵاتە لە دراو دەكاتە نزیكەی سفر، چونكە بانكی فیدراڵی ئەمریكا لەتوانایدایە بی سنوور دۆلار چاپ بكات.
ئەگەرچی بانكە ناوەندیەكان لەتوانایاندایە گۆرانكاری بكەن لە هێزی دراویان لەبازاڕكانی جیهاندا،بەڵام نرخی زێڕ لەبازاڕەكاندا خواستوخستنەڕوو دیاری دەكات،واتە هێچ هۆكارێك بەدەست هەر دەوڵەتێكەوە نییە بۆ دیاریكردنی نرخی زێڕ.