
هاری کۆنزەرو*
لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
کراسناهۆرکای ڕۆمانی نائاسایی نووسیوە و ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لەگرنگترین نووسەرانی هەنگاریا و کاندیدی هەمیشەیی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی. یارمەتیدانی بلاتاری فیلمسازی هەنگاری، سینەمادۆستانی دنیای بەکەشی سارد و دڵگیری بەرهەمە بەراییەکانی ئاشناکرد. چیرۆکەکانی بەرمەبنای ڕستەی زۆر دوورودرێژ کە بەڕواڵەت بێسنوور نەرمونیاننو بابەتەکە لە بیرکردنەوەی قووڵی فەلسەفییەوە دەگۆڕن بۆ ناوەرۆکی سادە.ئەزموونەکانی وەک خۆشەویستی، بەتایبەت ناتوانین لەقاڵبی دەستەوشەی کورتدا وەسفی ئەو خۆشەویستییە بکەین، کە ئامرازەکەی پێویستی بەئازایەتی و دانبەخۆداگرتن بووە. بە ئاماژەدان بەکەمییان کەمی "خاڵ" لەبەرهەمەکانیدا وتویەتی(دانانی خاڵ "کاری خودایە"). بەرهەمەکانی ئاخنراون بەهومانیستی قووڵ و هاوشێوەی شێوازی مۆدێرنیستی کۆن «ڕەوتی ڕەوانی زەین» نین، بەڵکو جۆرێک کونجوکۆڵی هەمەگیریگێڕەرەوەی جیهانن، کە خوێنەر دەکاتە هاوڕێی خۆی.
کراسناهۆرکایلە ساڵی١٩٥٤ لە هەنگاریا هاتووەتەدنیاوە. پۆلیسی نهێنی کۆمۆنیست پاسپۆرتەکەی زەوت دەکەن و لەئەنجامدا، کراسناهۆرکای ماوەیەکی زۆر ناتوانێت سەفەربکات. دەتوانین شوێنپێی ئەو سنورە لە یەکەم بەرهەمیدا ببینین – ڕۆمانەکانی "تانگۆی شەیتان" و "مالیخولیای بەرگری" جۆرێک هەستی خنکان و تاقەتپروکێنی دەگێڕێنەوە. دوای داڕمانی پردی ئاسنین، جۆرێک هەستی پەڕوباڵی بەکراسناهۆرکایدا کە لەڕۆمانی "سیۆبۆ" لەناو مرۆڤەکان ڕەنگیداوەتەوە و تانوپۆی لەگەڵ هونەر و فەلسەفەی ئاسیا، بەتایبەت ئایینی بودایی، چنراوە. دواڕۆمانی (هیرشتی ٠٧٧٦٩)، باخ دەخاتە بەردەم نیونازیزمی ئەڵمانی. چیرۆکە نوێیەکەی «فریشتەیەک بەسەر سەرماندا ڕابرد»سەرنجمانپەلکێشی بەڵێنە وەهمییەکانی جیهانگیری تەکنەلۆژیادەکات، کە لەسەنگەرە قوڕاوییەکانی شەڕی ئۆکرایناڕوودەدات.
چیرۆکی «فریشتەیەک بەسەر سەرماندا ڕابرد»، باسی ئۆکراینادەکات. شەڕی ئۆکراینا بۆتۆ چیدەگەیەنێت؟ بیستنی بۆچوونتان وەک ئەورووپییەک، هەنگارییەک و کەسێک کە ساڵانێک لەئەڵمانیا ژیاوە سەرنجڕاکێشە.
پێموایە ئەم شەڕە لەخۆیدا دووپاتەی شەڕی یەکەمی جیهانە. ئەم شەڕە تۆقاندومی. هەنگاریا دراوسێی ئۆکراینایەو هەڵوێستی حکومەتی ڤیکتۆر ئۆربان بێوێنەیە، تا ڕادەیەک لەمێژووی هەنگاریادا نموونەی نییە. پێشتر، هەمیشە وڵاتێک بووین پەلامارماندراوە و شکستمانهێناوە، هەرگیز چاوەڕێم نەدەکرد سیاسییەکانی هەنگاریا وەک دەڵێن لەم شەڕەدا باسی بێلایەنی بکەن.
کاتێک ڕووسەکان هەڵیانکوتاوەتەسەر وڵاتێکی دراوسێ، چۆن دەکرێت بێلایەن بین؟ چما نزیکەی پێش سێ ساڵ ئۆکراینەکانیان نەدەکوشت؟ سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا دەڵێت: «ئەمە پرسی ناوخۆی سڵاڤییەکانە». مەبەستی لەم قسەیە چییە؟ کە باسی کوشتنی مرۆڤەکان دەکرێت، چۆن دەتوانی بە پرسێکی ناوخۆیی بزانی؟ سەرۆکی وڵات ئەم قسەیە دەکات کە بەدرێژایی مێژوو هەمیشە ئامانجی پەلاماربووە. وەک، پەلاماری ڕووسەکان. ئەم ڕووسانە هەر هەمان ڕووسی جارانن.
حکومەتیئێستای هەنگاریا توشی جۆرێک نەخۆشی دەروونی بووە. هەڵوێستەکەی بەرمەبنای لێپرسینەوەی نامرۆڤانەیە: لەوانەیە کچەکەمیان کوشتبێت، بەڵام پێم باشە بێ چەندوچوون قبوڵیبکەم بۆئەوەی زیان بەدایکم نەگەیەنن، بەڵام زیانیپێدەگەیەنن. هەردووکیان دەکوژن. تۆ بڵێی درکیئەم ڕاستییە ئەوەندە ئەستەم بێت؟
«فریشتەیەک بەسەر سەرماندا ڕابرد»، چیرۆکی گیانەڵای دوو سەرباز لەسەنگەرێکدا دەگێڕێتەوە. یەکباسی ئەفسانەی پەرجوی بەجیهانیبوون بۆئەویتر دەکات. ئەفسانەکەو ڕاستی ئەو دوو سەربازەی لە سەرەمەرگدا زۆر لێکدژن. ئەو دژبەرییە گەشبینی ئەفسانەی تەکنەلۆژیا، دنیای بلەز دەباتە ژێر پرسیار. ڕەنگە بڵێیت بۆچی ئەم دوو ڕەگەزەتان پێکەوەداناوە؟
شەڕینەگریسی جینۆسایدبەبەرچاوماندا ڕوودەدات.خەریکە دنیا لەگەڵی ڕادێت. من ناتوانم لەگەڵی ڕابێم. ناتوانم قبوڵیبکەم مرۆڤەکان یەکدی بکوژن. لەوانەیە من توشی جۆرێک نەخۆشی دەروونی بوبم. لە کاتێکدا ئەم شەڕە ڕوودەدات کە پێشکەوتنی نائاسایی خێرای تەکنەلۆژیا زۆر زوو دنیای نوێ جوان بکات. ئەمە شێتییەکی پەتییە. کە لەبنەڕەتدا ئاگری شەڕی سەدەی بیست داگیرساوە، هەندێک باسی سەفەری بەم نزیکانە بۆ مەریخ دەکەن. هیوادارم پوتین و لایەنگرانی یەکەم موسافیری ئەم سەفەرە بن.
گێڕەرەوەی چیرۆکەکانت دووپاتەدەکاتەوە کە «داهاتوو شیکارناکات، بەڵکە ڕەوتەکان، داتاکان و فاکتەکان شیکاردەکات.» ئاستی «جیهانی» و «دەروونناسی» تاک هەراسانیان کردووە. ئاستی «کۆمەڵایەتی» پەسندە. ئایا ناسینی «داهاتوو» ڕۆحیترە یانپۆستسروشتیترە لەمجۆرەناسینی ئەزموونی و داتاتەوەر؟
هەر چۆنێکبێت، ئەمە پرسیارێکی گونجاو نییە. لەم چیرۆکەدا سەروکارمان لەگەڵ هەموو ڕووداوێک نییە، بەڵکە مرۆڤێکی بریندار هەوڵدەدات بەهیوادان بە هاوسەنگەرە بریندارترەکەی نەهێڵێت بمرێت. بۆیە باسی دنیای نوێی جوان دەکات کە هەمووشتێکی جیاواز و باشە. جۆرێک غەریزەی بەرایی مرۆیی وادەکات دڵی یەکێکی دیکە بداتەوە. ئەوان ناتوانن هیوایان بەهیچ شتێکی دیکە بێت و هەتا سەربازەکە بۆی باسی چیرۆکی داهاتووی دیجیتاڵی دەکات، دەزانێت تەنیا خەریکی کاتکوشتنە، بەوهیوایەی ڕەنگە شەڕڤانەکانیان فریایانبکەون. هەر چەندە ئەویش وەک هاوسەنگەرانی، دەزانێت لەم دۆخەدا مەحاڵە فریایانبکەون. بەمەش، دەبێت بڵێین قسەکانی ئەم سەربازە لایەنی ورە یان ڕۆحانی و پۆستسروشتی نییە، لە ڕاستیدا، بەتوندی پراگماتیکییە: ئامانجی سەربازە بریندارەکە،هیوادانی درۆینە بەسەربازێکی بەسەختی بریندارترە، بۆئەوەی نەمرێت.
ئەم چیرۆکە باسی هێڵی پێشەوەی سەنگەر بەسەنگەری دڕندانە دەکات. لەچیرۆکەکانی دیکەتان لەگەڵ ئەم ڕووداوانە بەریەکدەکەوین. دەزانم وتەکەی سۆزان سانتاگ بۆ تۆ ــ «مامۆستای وەسفکردنی کۆتایی دنیا» ــ بووەتە جۆرێک کڵێشەیی،بەڵام ئەگەر قبوڵیبکەین کە نووسینەکانت وەسفی ئەزموونی کۆتایی دنیایە، پێناچێت ئەم کۆتایی دنیایە ڕووداوێکی لەناکاوبێت، بەڵکە شتێکی شێنەیی و تاقەتپروکێنە. ئێمە پەیوەندیمان بەداهاتووەوە چییە؟ ئایا ئەلحان لەکۆتایی دنیاداین؟ یانڕووداوەکانی کۆتایی ژیانمان تێپەڕاندووە و لەسەردەمی پۆست کۆتاییدادەژین؟
بە پێچەوانەی پێشبینی هەڕەشەی «سەردەمی نوێ» بۆڕۆژیپەسڵان، کۆتایی دنیا تاکە ڕووداوێک و تەنیا نییە. کۆتایی دنیا پرۆسەیەکە لەمێژە دەستی پێکردووە و بۆماوەیەکی زۆریش بەردەوام دەبێت. ئەلحان کۆتایی دنیایە. کۆتایی دنیا قیامەتێکی بەردەوامە. ئێمە تەنیا دەتوانین فریوی داهاتومان بخۆین، هەمیشە هیوا پەیوەستە بەداهاتوو. هەرگیز داهاتوو نایەت. هەمیشە لەئاستانەی هاتندا دەمێنێتەوە. تەنها شتێک کە هەیە،«ئەلحان»ە.
ئێمە هیچ لەڕابردوو نازانین، چونکە تەنیا چیرۆکی ڕابردوو لەڕابردوو دەزانین. لەڕاستیدا، «ئێستا»شچیرۆکە. ئێستا چیرۆکیڕابردوو و چیرۆکی داهاتووە، هەرگیز نایەت،بەڵام لانیکەم ئەزموونی ئێستامان هەیە. ئەوەو بەس. بەهەشت و دۆزەخ تەنیا لەسەر زەوین، ئێستا لێرە. پێویستناکات چاوەڕوانیان بین، بەڵام چاوەڕوانیان دەبین و بەهیوای درۆ، دڵنەوایی خۆمان دەدەینەوە.
زۆرت دەربارەی هونەر نووسیوە، بە تایبەت لە «سیۆبۆلەناو مرۆڤەکان». ڕۆڵی هونەر لە «داهاتوو» چییە،لەخەیاڵپڵاوی بۆ داهاتوو و لەدیاریکردنی؟ ئایا هونەر دەتوانێت هەوێنی ئازادی و ڕزگاری بێت؟
هونەر جگەلە وەڵامدانەوەی نائاسایی مرۆڤ بەهەستی سەرلێشێوان کە چارەنووسمانە، هیچی تر نییە. جوانی هەیە. جوانی چوارچێوەی سنورێکە بەناچاری لە پشتییەوە ناجوڵێین، ناتوانین ئەم سنورە ببەزێنین بۆئەوەی لەجوانی بگەین یان دەستی لێبدەین. تەنیا دەتوانین لەم سنورە سەیری جوانی بکەین و ئۆباڵ بکێشین کە بەڵێ، بەڕاستی شتێک لەدوورەوە هەیە. جوانی جۆرێک پێکهاتەیە، جوانی جۆرێکە لە پێکهاتە،ئەفرێنەری هیوای ئاڵۆز و ڕێکخستنی زاڵە.
پێشتر وتت چۆن نووسەران گیاندەکەن بەبەر کارئەکتەرانی ئەدەبی و دەیانهێننەدنیا. لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ «پاریس ڕیڤیو» وتت:«مرۆڤی ئاسایی، هەمووکارئەکتەرە نەمرەکانی ڕۆمانیان، وەکدەڵێن ئەفراندوە. ئەمە پرۆسەیەکی گوماناوییە، بەڵام تەواو دڵنیام وایە.» دەکرێت ئەمە ڕوونبکەیتەوە؟
تەنیا مرۆڤی ئاسایی بونیان هەیە و ئەم مرۆڤانە پیرۆزن.
* تاوەکوئێستا هاری کۆنزەرو حەوت ڕۆمانی نووسیوە و وتار بۆ گۆڤارەکانی « نیویۆرکڕیڤیو ئۆفبوکس» و «هارپەرز» دەنووسێت.
aasoo