بۆنۆ برێڤیل

لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

بەداخەوە سەردەمەکەمان بە پێچەوانەوەبوونەوەی یاساکان، بووەتە سەردەمی گەمەی دۆزینەوەی جیاوازییەکانی نێوان دوو وێنە. واتا لەجیاتی دۆزینەوەی جیاوازییەکانی هەر دوو وێنەکە، هەوڵدەدەین خاڵە جیاوازەکانیان بزانین، لێکچونێکی زۆر دەردەکەون کە دۆزینەوەیان وەک ئاوخواردنەوە ئاسانە و لەکاتی شەڕیشدا ئاسانترە. شرۆڤەکاران و بڕیاردەران بەئاسانی لێکچویی نکۆڵینەکراو لەنێوان ڕووداوەکانی مێژووی ڕابردوو و بارودۆخی هەنوکەدادەدۆزنەوە و بەراوردییان دەکەن.

شەڕی ئۆکراین بەشەڕی یەکەمی جیهان بەراورد دەکەن، چونکە لە هەر دوو ڕووداوەکە، سەنگەری قووڕ دەبینرێت، یان قەیرانی موشەکی کوبا لە تشرینی یەکەمی ساڵی١٩٦٢، گوایە بەکارەساتی ئەتۆمی هەڕەشەی لەمرۆڤایەتی کردبوو. ئەوانە خاڵی هاوبەشی نێوان شەڕی ئۆکراین بەدەستوەردانە دەرەکییەکانی سۆڤیەت (بەرلین ساڵی ١٩٥٣، بۆدابست ساڵی ١٩٥٦، بپراگ ساڵی ١٩٦٨، کابول ساڵی١٩٧٩) دیاری دەکەن یان شەڕی ئێران و عێراق، لە نێوان دوو وڵاتی دراوسێ (١٩٨٠- ١٩٨٨) و شەڕی کۆسۆڤۆ کە هەوڵیدەدا خۆی لەشەڕی سربسیا ڕزگار بکات. ڤلادیمێر زلینسکی هاوڕێ بەڕاوێژکارەکانی لەپەیوەندی و پڕووپاگەندە، دۆزینەوەی لێکچوەکان لەم گەمەیەدا شۆق دەداتەوە. قاتوقڕی ١٩٣٣، سەردەمی تیرۆرکردنی ستالین، پێکدادانەکانی ئەڤغانستان، چیچانی یان سووریە و هەتا کارەساتی چرنۆبێل: هەر تراژیدییەکی مێژوویی ئاماژەیەکە بۆپەلاماردانی وڵاتەکەی. سەرۆکی ئۆکرانیا لەزیادکردنی ئاو و نەوت ئاماژەی مێژوویی بەکاریگەریبەهرەیەکی تایبەتی بۆ بینەردەکات. لەبەرامبەردا، کۆنگرەی ئەمریکا ئاماژەی بە پیرڵ هاربەر و ١١ی سێپتەمبەر و بۆ نوێنەرانی بەلجیکی شەڕی "یپرس" کرد، لە مەدرید، شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا. کۆمەڵکووژی گێرنیکا و لە کۆماری چیک "بەهار پراگ".

چەند ڕووداوی مێژوویی کارەساتبارتر بێت، کاریگەری لێکچوو زیاترە و بەخێرایی هاوسۆزیدەستەبەرکردنی پشتیوانی دەوروژێنێت. شەڕی دووەمی جیهانی زۆر گرنگە. ڤلادیمێر پووتین پەنادەباتەبەر "شەڕی گەورەی نیشتمانی" و ڕوو لەهەموو دووژمنانی "نازی"یەکان دەکات، بەڵام کەمپی دژ، سەرۆککۆماری ڕووسیە بە هیتلەر بەراورد دەکات، ماریۆپۆل دەبێتە ستالینگراد، لکاندنی کریمیاهاوتایەبەلکاندنی زەوییەکانی سودەتن (ناوچەکانی ئەڵمانیا زمانی چیکۆسلۆڤاکیا) و خاڵی وەرچەرخانی وتاردانەکانیش ئاماژەدەکات بەڕێککەوتنەکانی "میونیخ" لەئەیلولی ساڵی ١٩٣٨، کاتێک فەرەنسە و بەریتانیا بەهیوای جڵەوکردنی مەیلی فراوانخوازانەی ئەڵمانیای نازی لەگەڵ ئەم وڵاتە ڕێککەوتن و ئەم ناوچانەیان بەڕایشی سێیەم سپارد. ئەم ڕووداوە مێژووییە بەنموونەی ترسنۆکی و خیانەت دەناسرێت و لەوکاتەوە بەردەوام بۆ متمانەکردنی هەموو لایەنگرانی "ئارامکردنەوە" و گچکەترین لێکبوردەیی لەڕووبەڕووبوونەوە بەسەختکردنی شەڕ بەکاردەهێنرێت، هەمان کاریشییان بەئەوانە کرد دژی دەستێوەردانی فەرەنسە و بەریتانیا بوون لە سوێس لە ساڵی ١٩٥٦، یان نەیارانی شەڕی ڤێتنام لەشەستەکان و شەڕی کەنداوی فارس لە ١٩٩٠ – ١٩٩١. تەنانەت بە هۆی ئیمزاکردنی ڕێککەوتننامەی ئیڤیان، هەمان مۆری "میونیخ"ییان لە جەنەراڵ شارڵ دووگێل دا کە کۆتایی بەشەڕی جەزائیر هێنا.

ئەم قەبارەیە لەبەراوردکردن و دۆزینەوەی ڕووی هاوبەش تەنیا پڕووپاگەندە نییە و هەندێکجار کاریگەری بەسەر بڕیاری ستراتیژییەوە دەبێت. بەمشێوەیە، یوێن فۆنگ کۆنگ بیرمەندی زانستە سیاسییەکان نیشانیداوە چۆنچۆنی یادی"میونیخ" لەبیرکردنەوەی سەرکردە سیاسییەکانی ئەمریکا بەدرێژایی شەڕی ڤێتنام، نەک هەر لەوتارەکانیان، بەڵکو کاریگەری بەسەر ڕامان و دیبەیتەکانییانەوە هەبوو کە بەبۆچوونی ئەوان پاساوی بۆ دەستێوەردانی سەربازی دەهێنایەوە. ئەم شارەزایە بیرمان دێنێتەوە گەر ئەوان ئەزموونی فەرەنسە لەهیندستان و چین لە پەنجاکان و بە لەبەرچاوگرتنی شکستی دین بن فو، لەوانەیە ڤێتنامی بەداگیرنەکراو دانابێت و زۆر بەپارێزەوە هەنگاویان دەنا، بەڵام دەنووسێت: "سەرکردە سیاسییەکان مێژووناسانی لاوازن. مەودای ناسینەوەیان بۆڕووداوە مێژووییەکان سنووردارە، کەوایە بەردەوام لێکچوونە مێژووییە ناڕاستەکان هەڵدەبژێرن و بەکارییان دێنن".

ئەزموون نیشانیدەدات چەند لەچانسی گشتی ئاماژە بە میونیخ بکرێت، کەمتر لەگەڵ مەرجەکانی ئێستا دێتەوە. بە تایبەت لە ئۆکراین، ڕاستە شەڕێکی هێرشبەرانەی دیکەی ئەورووپای خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە، بەڵاملەو تایبەتمەندییەهاوبەشە زیاتر، هەموو ناسینەوەکانی دیکە جیاوازە. پێش هەمووشتێک، هێزەکانی ئێستا، زۆری دەسەڵاتی سەربازی لەئەڵمانیای نازی هەڕەشەبوو بۆ سۆڤیەت و دەیتوانی لەچەند مانگێکدا چیکۆسلۆڤاکیا، پۆڵەندا، بەلجیکا و فەرەنسە(و وڵاتانی دیکە) ڕزگار بکات. سەربازەکانی پووتین دوای دوو ساڵ نەیانتوانیوە کێیڤ بگرن و سەختەوێنای بکەی بەرەکانیانچەند قات کردووە پەلاماری ناتۆ بدەن. پاشان ئامانجی ستراتیژی، هیتلەر کە "شانشینی ئەڵمانیای نازی" تیۆریزە کردبوو، بەپێچەوانەی پووتین نەیتوانی بەجدی پڕووپاگەندە بکات کە هاوپەیمانییەکی سەربازی دووژمنکارانە هەڕەشەی لێکردووە. هیچ شتێک نەیتوانی بەر بەئامانجی فراوانخوازی سەرۆکوەزیرانی ئەڵمانیا بگرێت و ئێدوارد دالایە لەمە گەیشت و بەئیمزاکردنی ڕێککەوتننامەکەی ساڵی ١٩٣٨ "میونیخ" سەرۆکی دەوڵەتی فەرەنسە بە گشتی هەوڵی بەدەستهێنانی کات و ئامادەکردنی سووپاکەی بوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی حەتمی. تا ڕادەیەک بڕیارەکەی ئەوکاتەی هەموو هێزە سیاسی – بەڕیزپەڕی گروپی کۆمۆنیستی نوێنەرانی پەرلەمان، نوێنەرێکی سۆسیالیست، ژان بوهی و نوێنەرێکی باڵی ڕاست، هانری دو کریلیس، پەسندییانکرد. بارودۆخی نێودەوڵەتی خاڵێکی جیاوازی دیکەیە لەگەڵ جیهانێکی زیاتر بەیەکەوە گرێدراو، کە تێیدا بەهۆی هەڕەشەی ئەتۆمییەوە هاوسەنگی هێزی تێکداوە.

تووندبوونی مشتومڕەکان بە بەرپرسیاریی هاوبەش

بەسەرنجدان بەوهەموو ناکۆکییانە، هەواڵەی میونیخ بۆڕوونکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی بارودۆخی هاوچەرخ، بێ بنەما بەرچاودەکەوێت. کاتێک باسی لێکچوویی مێژوویی دەکرێت، بە گشتی جیاوازییەکان نادیدە دەگیرێن. مارک بلوخ نووسیوویەتی: "لەوانەیە تێگەیشتن لەجیاوازییەکان گرنگترین ئامانجی میتۆدی پشتبەستووبێت بە لێکچوویی، هەر چەند کەمتر گرنگی پێدەدەن"، "چونکە بەهۆی تێگەیشتن لەجیاوازییەکان کە ڕەسەنێتی سیستمی کۆمەڵامەیەتی هەڵدەسەنگێنین و دەتوانین هیوامان بەوەبێت کە ڕۆژێک پۆلێنمانکردوون و دزە بکەینە قووڵایی سروشتییانەوە". بەمچەشنە دەکرێت لێکچووییەک هەبێت، ڕێگابدات لەوردەکاریی جیاببینەوە و یاسا گشتییەکان دیاری بکەین، بەڵام ئەم میتۆدە دیقەت و لێکۆڵینەوەی دەوێت، دوو تایبەتمەندی کە ڕاڤەکاران "زۆر کارا" لە میدیاکان و تەمبەڵ لە "کنەکردنی" مێژوویی لێی بەهرەمەندن.

لەگەڵ ئەوەشدا، بەپشتبەستن بەوڕوانگەیە و لەبەرچاوگرتنی فرەیی دژەکان، چاوخشاندنەوەی تەواو جیاواز دەرکەوتووە و دووبارەبوونەوەی هەندێک لەدیاردەکان، بەرچاو دەبێت: پشتگوێخستنی هەر دەنگێکی ناتەبایهەنوکە، زۆربەی ڕەهەندی مێژوویی پەسند دەکات، هەر جۆرە بردنەژێر پرسیاری سیاسەتی ڕەسمی کێشەی "شووناسی" خوێندنەوە، ئەهریمەنداتاشین لەدووژمن، ناکارابوونی سیاسەتەکانی سزادانی...

شەڕی دووەمی جیهان، سەرچاوەی ناچاری هەمووقەیرانە نێودەوڵەتییەکان، لە ڕاستیدا دەبێت نەک بەناوی ڕێسا، بەڵکو بەناوی ئاوارتە لەبەرچاوبگیرێت، چونکە بەدەگمەن لەمێژوودا شەڕێکمان دیتووە کەمتەرخەمی سەرەکی لەبەرەیەک و خاوەنی نەخشەیەکی وائەهریمەنی بۆ هەژموونکردنبێت بەسەر جیهاندا. بەئاشکرا ئەنجامەکەشی سەربکێشێتە شکستی دژبەرەکان، خۆکووژیی سەرۆک و ئیدانەکردنی کەمتەرخەمانی سەرەکی. دووجەمسەری ئەوپەڕی ئۆردوگای چاکە و خراپە لەم شەڕەدا بەهەڵە وەک نموونە بۆ هەر دەستوەردانێکی سەربازیی دیکە بەکاردەهێنرێت تا پاساو بۆ ڕاڤەکاران و سەرۆکانی درێژەپێدەری شەڕەکان بێننەوە، بەڵام زۆرجار بەراوردکردنیلەگەڵ ناکۆکییەکانی دیکە لایەنگرانەیە.

زۆربەی شەڕەکان بۆ تووندبوونی گرژییەکان دەگەڕێنەوە کە بەرپرسیاری هاوبەشی هەر دوولای دژبەر بووەتەهۆی سەرهەڵدانیان. ئەم ڕاستییە دوای دەیان لێکۆڵینەوە و کۆتایی پڕووپاگەندەی هەر دوولا ئاشکرا دەبێت. لەمێژە ئەڵمانیا بە بەرپرسیاری شەڕی جیهانی یەکەم دەزانرێت، دەڵێن ئەم وڵاتە سەریکێشابووە پێشبڕکێی شەڕەوە، نەمسا و هەنگاریای هاندابوو دوای کوشتاری سەرایڤۆ پەلاماری سربیا بدەن و بەلجیکا داگیربکەن...، بەڵام ئەمڕۆ کەس نکۆڵی لەڕۆڵی ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیە لەسەرهەڵدانی شەڕی یەکەمی جیهان ناکات. بەشێک لەبەرپرسیاریی شەڕەکان، بە تایبەت بەپشتگیریکردنی ناسیۆنالیزمی سربیا لەئەستۆی ڕووسیە بوو، فەرەنسەش سەری بۆ پەلاماردان دەخورا، چونکە ئەوکاتە بەشێکی زۆری چینی سیاسی وڵات دەیانوسیت دوای شکان لە ساڵی١٨٧٠ و لەدەستدانی ناوچەکانی ئەلزاس و لۆرین تۆڵەبکەنەوە. ژارێد کرومیچ شارەزای مێژوو دەڵێت، ئەڵمانیا "ئاگری شەڕی هەڵگیرساند"، بەڵام "تاکە وڵات نەبوو کە گەنجینەی بارووتی گڕتێبەردا". ئەو بارودۆخەی لەزۆربەی شەڕەکاندا دەبینرێت. ئەناتۆڵ لیۆن، بیرمەندی زانستی سیاسی دەنووسێت: "ئەمڕۆ، هەموومان کۆکین بەرپرسی سەرەکی ئەم شەڕە بدەینەپاڵ ڕووسیە کە بڕیاری پەلاماردانی ئۆکراینیدا، بەڵام ئایا لەداهاتووشدا مێژوونووسان بەرپرسیاریی دەخەنە ئەستۆی ڕووسیە؟ ڕۆڵی ئەمریکا و ناتۆ لەهەوڵی تواندنەوەی ئۆکراین لە "خۆرئاوا" و لەئەنجامی ئەوهەڕەشەیەی ڕووسەکان و لیستی درێژی شارەزایانی خۆرئاوا، لەوانە ویلیام برۆنز، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی سیا، وەک "بەرژەوەندی ژیاری" ڕووسیە دەژمێرن، نادیدەی دەگرن؟" ئەگەر جدی بن، نەخێر...

هەرچەند لایەنە ناکۆکەکان بەدوایدا دەگەڕێن، بەڵام زۆربەی شەڕەکان بەلەناوبردنی لایەنێک کۆتایی نایەت. لەکۆتاییدا بەسەرنجدان بەمەیسەرنەبوونی شکانی بەرەیەک، هەر دوولای مشتومڕ ناچاردەبن سازش بکەن، هەندێک داواکاری وەلادەنێن، پێکی ژەهر دەنۆشن و بەڕێککەوتنی ئاشتی ناتەواو ڕازی دەبن، کە هەموومان نائومێد دەکات. دەکرێت هەندێکجار هەوڵدان بۆسەرکەوتن سەربکێشێتە بنبەستی ستراتیژییەوە، کاتێک لایەنێک، سەرمەستی سەرکەوتنە بەدەستهاتووەکانییەتی، هەوڵدەدات هەر چۆنێکبێت دەستکەوتەکانی تا ئەوکاتە بپارێزێت لایەنی بەرامبەر بەهێزتر بێت، زۆرجار سەری لەبەردی ئەلحەد دەدات. بۆنموونە، ئەمریکا لە ساڵی١٩٥٠ بەئامانجی وەستاندنی پێشڕەوییەکانی هێزەکانی کۆریا و پاشەکشە پێکردنیان بۆ مەداری ٣٨ پلەی باکوور، شەڕی کۆریای کرد. بەئاسانی ئەم ئامانجە بەدەستهات، ئەوان پاشان بیرییان لەهاوپەیمانی دووبارەی هەر دوو کۆریای پشتگیریکراوی ئەمریکا کردەوە. سەربازەکانی جەنەراڵ دۆگڵاس مەک ئارسۆر بەرەو باکوور پێشڕەوییان کرد، لەسنوور پەڕینەوە بۆئەوەی لەسنووری چین نزیکببنەوە. پەکین هاتەناو مەیدانەکەوە و ملیۆنێک و نیوخۆبەخشی ڕەوانەی مەیدانەکە کرد. دوای چەند هەفتەیەک، کۆمۆنیستەکان پرسیارەکەی خۆیان کێشایەوە و تێکهەڵچوون بۆماوەی دووساڵ درێژەی کێشا، تا بۆ بارودۆخی پێشوو بگەڕێتەوە. هەروەها لە ساڵی ١٩٦٥ لەشەڕی هیندستان و پاکستان و شەڕی ئێران و عێراق لەگەڵ هەشت ساڵ ڕووبەڕووبوونەوە، ملیۆنێک کووژراو بە بێ براوە، گەڕانەوەمان بۆ چوارگۆشەی یەکەم بینی.

زلینسکی بەپشتگیری سەرۆکانی خۆرئاوا، پێگەخوازی خۆی بەپشتبەستن بەلاوازییەکانی سووپای ڕووسیە پەرەپێدەدات. هەنوکە هاوهەنگاو بە بایدن، کە بەوتەی خۆی "داهاتووی ئازادی" لەمەترسیدایە، تەنیا باسی "سەرکەوتنی تەواو" دەکات. بە شکستی دژەپەلامار لە دۆنباس، ئوکراین توانی تێ بگات بەئاسانی ئەم ناوچەیە وەرناگرێتەوە، ئەی کریمیا. مەگەر هێزەکانی ئەوروپی و ئەمریکابچنەناو شەڕەکەوە و چارەنووسیهەسارەکە پەلکێشی نادیار بکرێت. درەنگ یان زوو، کیێڤ و مۆسکۆ دەبێت بڕیاری دانوستان بدەن و هەموو وڵاتان لەجیاتی سەرکێشانە ئاگری شەڕ – بۆ ساڵانێک و بەنرخی دەیان هەزار کووژراو زیاتر – باشترە هانی دانوستانیان بدەن.

لوموند دیپلماتیک، آوریل ٢٠٢٤

وتاری نووسەران