دوو مانگتان لەبەردەم دایە یان ڕێککەووتن یان جەنگ

نەجات یوسف کاولۆکەیی.

دوایی لابدرنی کامیڕاکانی چاودێری لەسەر بنکە ئەتۆمییکان لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە  ئەمەریکا هیچ زانیارییەکی نوێیی دە ست نەکەوتووە ئاخۆ ئێران لەماوەی ئەم پێنج ساڵەدا چی درووست کردووە. 

بەپێیی زانیارییەکانی هەندێک لەوڵاتان ئێران نزیکبووەتەوە لەدرووست کردنی بۆمبی ئەتۆمی  ئەمەریکاو کۆمەڵگای نێودەولەتی  بەڕوون و ئاشکرا پەنجەی تۆمەت بۆ ئێران درێژ دەکەن  کەبەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران  سەربازییە نەک مەدەنی.

ئێران حاشای لەوە نەکردووە کە ڕێژەی پیتاندنی یۆڕانیۆمی گەیاندۆتە  شەست لەسەدا ئەمەش دەتوانرێت لەماوەیەکی کەمدا چەکی ئەتۆمی پێ درووست بکرێت  بەڵام تاک و ئێستا ئێران لەلای خۆیەوە  ئەتۆمی وڵاتەکەی بۆ مەبەستی  ئاشتی خوازی  درووست کردوە نەک کاری سەربازی.

ئێران خۆیی بۆ جەنگ ئامادە کردووە چونکە هەر لەو ماوەیەدا  چەندان مانۆڕی سەربازی ئەنجام داوە و چەندان چەکی نوێیشی خستە خزمەت سەربازییەوە   نوێترین بەرگری ئاسمانیشی لەدەوروو بەری بنکە ئەتۆمییەکان جێگیر کردوون.

تاک و ئێستا حکوومەتی ئێران هەڵوێستی خۆیی دیاری نەکردووە  نامەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ بۆ  کاربەدەستانی ئێران ڕەت نەکراوەتەوەو خەریکە دیراسەتێکی جددی لەسەر دەکرێت  چونکە  ئەم نامەیە دووایین هووشدارییە کە ئاڕاستەی ئێران دەکرێت.

هەفتەی داهاتوو  بەرپرسانی ئەمەریکاو ئیسڕائیل لە واشنتۆن کۆ دەبنەوە پرسی سەرەکی  یەکلاییکردنەوەی ئەتۆمی ئێرانە  پێناچێت لەوە زیاتر دەرفەت لەبەردەم ئێران مابێت دەبێت بەهەر شێوەیەک بێت بێتەوە سەر مێزی گفتووگۆ .

ئەو دوو مانگە بۆ ئێران چارەنووسازە دەبێت خۆیی یەکلایبکاوە  چونکە  ئەمەریکاو ئیسڕائیل چیتر دەرفەت نادەنە ئێران بەئارەزووی خۆیی کاتەکە بەڕێبکات .

ئێستا حکوومەتی ئێران دوو ڕێگای لەبەردەم دایە:

یەکەم:   واژوو کردن لەسەر ڕێککەووتنێکی نوێ کەسەرجەم  بنکە ئەتۆمییەکان و مووشەکە بالیستییەکان بگرێتەوە 

دووەم:   ڕاگەیاندنی جەنگ .

هەرچەندە حکوومەتی ئێران دەڵێت ئێمە لەژێر هیچ فشاروو هەڕەشەیەکی ئەمەریکا دانووستان ناکەین بەڵام تاک و ئێستاش دیار نییەلەکۆتایی وادەکەیدا.

ڕازی دەبێت یاخوود.

وتاری نووسەران