
دهۆک بەڕۆژی _سۆران
سەرەتا دەمەوێت بە چەند پرسیارێك دەست پێ بكەم، ئایا پارە مرۆڤ دروست دەكات یان مرۆڤ پارە دروست دەكات؟ ئایا هەموو شتێكە؟ من هەموو كات دەڵێم مرۆڤ توانای دروستكردن هەموو شێتكی هەیە، بەڵام مرۆڤ ناگەێتێ بە هەموو ئەو ئامانجانەی كە مەبەستێتی. كەواتە پارە هەموو شێتك نییە،لەگەڵ ئەوەشدا ناڵێم هیچ نیە، چۆن؟بڕوا بە خۆبوون، متمانە،راستگۆیی، خۆشەویستی، لە دەستدانی كەسە ئازیزەكان هتد. ئەمانە و زۆر شتی تریش بە پارە ناتوانی بیانكڕی. پارە دەتوانێ مرۆڤەكان بكاتە كەسیكی دڕندە و لە هەمان كاتیشدا بیانكاتە كەسیكی باش.پارە دەتوانێ دوو كەسی ئاریز جیا بكاتەوە و لە هەمان كاتیشدا بیانكاتە كەسیكی باش. پارە دەتوانێ دوو كەسی ئاریز جیا بكاتەوە و لە هەمان كانیشدا دوو كەسی ئازیز بەیەك بگەێنێت.بیر کردنەوەی مرۆڤەکان دەربارەی پارە زۆر جیاوازن،چۆن؟بۆ هەندێك لە مرۆڤەکان بیرکردنەوەیان بۆ پارە یاخۆت دەکریت بڵێین سایکۆلۆژیای ئەو کەسانە سەبارەت بە پارە وەکو(دەرمان) وایە، بۆ هەندێکیش شتێکی ئاسایییە بۆ بەرێکردنی رۆژانەی ژیانە.ئە مرۆڤانەی بیر کردنەوەیان ئاڵوودەی پارەیە، ئەوانە بەڕای من وەکو کەسێك ئاڵوودەبوون واتا دەرچوون لە باری ئاسایی و گەیشتن بە بارێكی نارێك و نا تەواوە، بەڵام جیاوازییەك هەیە لە نێوان ئاڵوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر لەگەڵ پارە،ئەوەیش ئەوەیە بە پێی زانستیی دەروونی و كیمیایی دەكرێت چارەسەرییەك بۆ ئاڵوودەبوون بە مادەی هۆشبەر ببینرێتەوە و چەندین كەسیش توانیویانە لەو رەوشە خراپە بێنە دەردەوە و ببنە كەسی ئاسایی،بەڵام لەو باوەڕدا نیم كاتێك مرۆڤ ئاڵوودەی پارە ببێت، هیچ چارەسەرییەكی زانستی هەبێت كە بتوانێت لەو حاڵەتە بیهێتنێتە دەرەوە.راستە زۆرجار كەسەكان پارە بە ماندووبوونێكی زۆر بەدەستی دەهێنن و هەندێك جاریش كەسانێك بە كەمترین ماندووبوون و بە چانسێكی زۆر بەدەستی دەهێتن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەڕای من پارە وەكو چانسیك وایە چون؟كە تۆ بوویت بە خاوەنی پارە، دەبێت بزانی كە چۆن رۆژانە مامەڵەی ژیانت بكەیت بەبێ كاریگەری ئەو پارەیە.مەبەستم لەو قسەیەم بەم نموونەیە روونی دەكەمەوە:ئێمە دوو كەسمان هەیە بە ناوی(كەسی یەكەم و كەسی دووەم).كەسی یەكەم بە ئاسانی پارەی بەدەست هێناوە،واتا چانس لە بەدەستهێنانی ئەو پارەیە رۆڵی گێراوە، كەسی دووەمیش پارەی بە رەنج و ماندووبوون بە دەست هێناوە. بیركردنەوەیان دەربارەی پارە زۆر جیاواز دەبێ، زۆربەی كاتەكانی كەسی یەكەم بیركردنەوەیان وەهای لێ دێت كە بەهۆی پارەوە دەتوانن هەموو شتێك بەدەست بێن، وەك چۆن پارەكە بە ئاسانی گەیشتۆتە دەستیان،بەهەمان شێوە دەتوانن بە ئاسانی هەموو شتێك تەنانەت هەست و دەروونی مرۆڤەكانیش بەدەست بێتن، لە بەرامبەر كەسی دووەم زۆربەیان بە تەواوەتی پێچەوانەی كەسی یەكەم بیر دەكەنەوە. كەواتە لێرەدا چانەكە ئەوەیە كە چۆن مامەڵە بەو پارەیەوە دەكەیت،چانسێكە ئەگەر مرۆڤەكان دركی پێ ببەن،ئەوا دەتوانن بە باشترین شێوە بەكاری بێن.ئێمە زۆر جار گوبیستی ئەوە دەببین كە (پارە چڵكی دەستە)كەچی لە هەمان كاتدا دەبینین ئەگەر پارە نەبێت ژیانبەڕێوە ناچێت! پارە هەردووكێتی، هەردوو قسەكە راست و دروستن،پارە دەبێتە چڵكی دەست كاتێك كە بۆ كاری ناڕەوا و نا دروست بەكاربێت، بەڵام لە راستیدا ئەگەر پارە نەبێت ژیان بەرێوە ناچێت، بۆیە لەگەڵ هەموو ئەو گرنگییەی كە پارە لە ژیاندا هەیەتی، بەڵام دەبێت لەوە تێبگەین كە چۆن و بۆچی بەكاری دێتین،لە چ بوارێك و پێوستییەكی ژیاندا پێویستیترین پێویستیمان پێی دەبێ؟بۆ نموونە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشێك پارە پێوستیترین شتە، كەچی بۆ چارەسەركردنی دڵێكی شكاو و دەروونێكی رووخاو هیچ كات پارە ناتوانێت چارەسەر بكات.بەڵكو لەوانەیە هەندێك جار خودی پارەكە بووبێتە هۆكاری دڵشكان و دەروون رووخاندن.لە كوتایی دا دەمەوێت بڵێم:راستە بیركردنەوەی هەر یەكێك لە ئێمە لەوی تر جیاوازە، بەڵام با خەونی گەورەمان نەبێتە پارە بەدەستهێتانی، بەڵكو خەونی گەورەمان (ئارامی ویژدان)بێت.