
رەزا شـوان
لـۆران سیمۆنس،منداڵێکی بلیمەت و پەرجـوو و ناوازەی جیهـانە.کە زاناکان ئاستی زیـرەکـییان لانـیکەمەوە بە "١٤٥" پـلـەی زیـرەکیهـەڵـسەنـگانـدوون.بە کـورتی و بەچـڕی لـۆران سـیـمـۆنـس بنـاسـن:
(لـۆران ئەلێکسانـدەر سیمـۆنس)منداڵێکی بەلچیکـییە. لە ساڵی (٢٠٠٩) دا، لە شاری (ئوستێنـد) لە بەلچیکا لەدایک بووە. لە منداڵـییەوە بـلیمەتی دەرکەوتووە. بە زیرەکییە ناوازەکەی هەمـووانی سەرسام کـردووە. هەر لە منداڵـییەوە هاوڕێی پەرتووک بووە و هـۆگـری خوێنـدوە و زانیاری بـووە.
لـۆران لە تەمەنی (٤) ساڵـیدا چـووەتە قـوتابخـانەی بنـەڕەی و بە دو ساڵ، لە تەمەنی (٦) ساڵـیدا تەوای کـرد. لە تەمـەنی (٨) ساڵـیدا قـوتـابخـانەی ئامـادەیی تەواوکـرد.
لۆران لە زانکۆ وەرگیرا.لە تەمەنی (١١) ساڵیدا بڕوانەی بەکالۆریۆسی بە پلەی نایاب و بە پـلەی یەکەم، لە فـیزیـادا وەرگـرت، کە پـرۆگـرامەکانی (٣) ساڵی، بە (١٨) مانگ تەواوکرد. ههر لەم تەمەنـدا، ئەنـدازیاریی کارەبایی لە زانکۆی تەکنەلـۆژیا ئاینـدهـۆڤـن خـوێنـد. لە تەمەنی (١٢) ساڵیدا بڕوانامەی ماستەری لە فـیزیای کوانتـۆم بەدەستهـێنا.
لە تەمەنی (١٥) ساڵـیدا لە زانکۆی (ئەنتـۆرپ) لە بەلچیکا، بە پـلەی نایاب بڕوانامەی دکتـۆرای لە فـیزیای کـوانتـۆمبەدەستهـێنا. بـوو بە بچـووکترین مێـردمنداڵ، لە مێژوی جیهـانـدا کە لـەو بـوارەدا،بە خـێراتـریـن مـاوە، بـڕوانـامەی دکتـۆرای بەدەسـتهـینا و ژمـارەیەکی پـێـوانـەیی شـکانـد. بـەم دەسـتکەوتـەی، کـۆمـەڵـگەی جیهـانی سەرسـام کـردووە. هـەر لـێـرەشەوە نـازنـاوی"ئەنـیـشـتایـنی بچـووک" لـێـنا.
لـۆران لە ئـێستادا، سەرقاڵی بەدەسـتهـێـنانی بـڕوانامەی دکتـۆرای دووەمـە، لە بـواری "زانستە پـزیشکـییەکان"کە هـیوای دڵخوازێتی. لە پێناوی داهـاتوویەکی تەنـدروست و ژیانێکی خۆشتر بۆ مرۆڤ. لەگەڵ ئەوەشدا تیشکی خـستووەتە سەر ژیـریی دەستکرد.
ئێستا لـۆران وەک فـیزیازانێکی تازە دەرچـووی فـیزیای کوانتـۆم، چالاکانە بەردەوامە لە لـێکـۆڵـینەوە و لە تـوێـژیـنەوە و لە تاقـیکـرنەوەی زانـستی. مەشـقی تـوێـژینەوەیلە پەیمـانگای"مـاکـس پـلانـک" لە ئەڵـمانـیا تەواوکـرد.
لـۆران سیمۆنس، سەرنجی ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانییەکانی تەکنەلۆژیا لە ئەمریکا و لە چین راکێشاوە. کە ئارەزووی خۆیان دەربڕیوە بۆ دامەزراندنی بە مانگانەیەکی زۆر بەرز، بۆ درێـژەدان بە لێکۆڵـینەوە و توێـژیـنەوەی زانستی. بەڵام "ئەلـێکـسانـدەر"ی باوکی و "لیـدیا"ی دایکی، ئەم جۆرە ئۆڤـەرانەی کۆمپانیا زەبەلاحەکانیان رەتکردەوە.
لـۆران بە بەردەوامی پەرتووک دەخوێنـێتەوە و وەک ئیـسفەنـج زانست هەڵـدەمـژێـت. دەڵـێـت:"تەنها فـێـربـوونـم خـۆشـدەوێـت".
(*) بۆ نووسینی ئـەم باسە، سـوودم لە چەنـدیـن سایتی ئـینگـلـیزی وەرگـرتـووە.
