
ژووری هەواڵ
لە کاتێکدا بەغدا بۆ ئەم مانگە زووتر دەستیکردووە بە دابەشکردنی مووچەی، کەچی حکومەتی هەرێمی کوردستان هێشتا لیستی مووچە و میزانیە موراجەعەی ئامادە نەکردووە و ئەم هەفتەیەش کۆتایی نایەت.
چاودێران پێیان وایە، دواخستنی ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا، بەمەبەستە و جۆرێکە لە شەڕی دەروونی بەرامبەر مووچەخۆران.
چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن، کە لە ئێستادا ئەرکی سەرەکی حکومەتی هەرێم تەنها ناردنی لیست و دابەشکردنی ئەو پارەیەیە کە بەغدا دەینێرێت، کەچی ئەوەش وەک پێویست جێبەجێ ناکەن و مانگ لە دوای مانگ ناردنی لیستە زیاتر دوادەخەن و دابەشکردنی مووچەش درێژ دەکەنەوە، وەک چۆن مووچەی مانگی ئابیان بەمەبەست گەیاندە بە ۱۹ و ۲۰ی مانگ.
چاودێران جەخت دەکەنەوە، کە دەسەڵات هیچ کارتێکی تری لە دەست نەماوە بۆ نەدانی مووچەیە ، بۆیە دەیەوێت لە ڕێگەی دواخستنی لیستەکەوە، پیلانی نەدانی مووچەی مانگێک جێبەجێ بکات و باری گوزەرانی مووچە خۆران قورستەر بکات.
