ژووری هەواڵ
لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ناوی «دوایین دەرفەت» داوا لە هاوڵاتییەکان دەکات قەرزی پێش ڕووناکیی خۆیان بدەنەوە، بەڵام خۆی هێشتا لە دانەوەی قەرزی مووچەخۆران و مووچەکانیان بە دوورگرتوە و ئامادە نییە هیچ روونکردنەوەیە بداتەوە، بەڵام هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان بۆ دانەوەی قەرزی کارەبا.
بەپێی بڕیاری حکومەت کە ئەمڕۆ چوارشەممە دەریکردووە" لە ٢٤ی مانگی ٩ تا ١٨ی مانگی ١٠ دەرفەت دەدرێت بۆ دانەوەی قەرزی پێش ڕووناکی و سوودوەرگرتن لە داشکاندن؛ تا ٥٠٪ بۆ هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵ و ٢٥٪ بۆ هەندێک جۆری تری هاوبەش، ئەگەر قەرزەکە لەو ماوەیەدا نەدرێتەوە، حکومەت خۆی مانگانە بڕێک لەو قەرزە لەرێگای پسوولەی کارەبای «ڕووناکی» لەهاوڵاتی وەردەگیرێت".
چاودێران پێیان وایە، بارودۆخی هاوڵاتییان زۆر خراپە، چۆن قەرزەکەیان بدەنەوە، لەکاتێکدا بڕیارەکان و داواکارییەکانی حکومەت لە ئاست توانای ئەوان دا نییە.
ئەوەش لە کاتێکدایە هاوڵاتی هێشتا خەرجیی مۆلیدە و کارەبای «ڕووناکی» دەدات، لەگەڵ ئەوەی پڕۆژەی کارەبای ٢٤ کاتژمێری کە بانگەشەی سەرکەوتنی دەکرد، بەڵام تەمەنی ساڵێک و نیوی نەخایان شکستنی هێنا و نەیتوانیوە بەردەوام بێت.
پرسیارەی هاوڵاتییان ئەوەیە: ئەگەر حکومەت داوای دانەوەی قەرزی خۆی دەکات، بۆچی خۆی کاتی بۆ دانەوەی قەرزی مووچەخۆران دیاری ناکات؟


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا