
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، شاندێكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان بە سەرۆكایەتی مامۆستا عەلی باپیر، سەردانی مەكتەبی سیاسی حیزبی شیوعی كوردستانیان كرد و لەلایەن هاورێ ئەبو كاروان، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارەكەدا جەخت لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان وەك ناوەندێكی شەرعی و باشتركردنی بژێوی و گوزەرانی هاوڵاتییان كرایەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا بە وردی باس لە دۆخی ئاڵۆزی ناوچەكە و كاریگەرییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان كرا. هەردوولا جەختیان لەسەر بەرپرسیاریەتی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان كردەوە بۆ پاراستنی مافەكانی خەڵك و دۆزینەوەی چارەسەری خێرا بۆ قەیرانەكان.
شاندی كۆمەڵ پێكهاتبوون لە مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری و عەبدولستار مەجید (مەكتەبی سیاسی)، شوان ڕابەر (سەركردایەتی)، دڵشاد ئەحمەد (بەرپرسی پەیوەندییەكان).
شاندی حیزبی شیوعی پێكهاتبوون لە هاورێیان ئەبو كاروان سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و باباعەلی جەباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی و شنۆ عەبدولمەجید، ڕێباز هاشم ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و نەبەز مستەفا ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكان.

