
پسپۆرێکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات لە هەفتەی داهاتوەوەو کەشوهەوایەکی سارد روو لە کوردستان بکات.
ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی پێشبینی دەکات کە گەرما بەردەوامە و شێی هەوا و بەرگەهەواش بەرزە بەهۆیەوە هەست بەگەرمایەکی زیاتر لەو پلەیە دەکرێت کە هەیە یان بێزارکەرە بۆ ئەم چەند رۆژەی داهاتووش گەرماکە بەردەوامی ئەبێت لەگەڵ بوونی هەور لە ئاسمانی ناوچەکە و بارینی بارانی کەم لەهەندێ شوێن بە دیاری نەکراو.
کەشناسەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لە شەمەی داهاتووەوە ٢٩ ی ئاب بارستە هەوایەکی فێنک لە باکوری رۆژهەڵاتی ئەوروپاوە بە ئاراستەی ناوچەکەمان جوڵە ئەکات سەرەتا لە وڵاتی تورکیاو، باکوری کوردستانەوە کاریگەریەکانی دەردەکەوێت بە بارانبارینی زۆر و نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما ، لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەهەمان شێوە پلەکانی گەرما بەهۆیەوە بەرێژەیەکی باش نزمدەبنەوە لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لەهەندێ شوێندا بەرێژەی و کەم لەهەندێ شوێن و بەتایبەت ناوچەی شاخاوی بەرێژەیەکی مامناوەند بەتایبەت لەرۆژی شەممە و یەکشەمە ٢٨ و ٢٩ی مانگ و، پلەکانی گەرما بەگشتی بۆ رۆژانی دواتر نزمتر ئەبنەوە و بارستە هەواکە کاریگەری زیاتر ئەبێت.
