
ڕێگای کوردستان/ کەرکوک
ڕیزگرتن بۆ وەرگرتنی بەنزین تا دێت کێشەی لێدەکەوێتەوە، دوێنێ بە تەلەفونی ئافرەتێک کارمەندێکی بەنزینخانە و دواتر مەفرەزەیەکی پۆلیس و خودی ئافرەتەکەش دەستگیرکرا، ئەمڕۆش ڕیزگرتنی بەنزین بووە هۆی دەستگیر کردنی دوو شۆفێری دیکە.
بەپێی زانیاریەکان، بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک بەنزینخانەی ئیسکان لە شاری کەرکوک، بوونی دوو ئۆتۆمبێلی جێهێڵدراو پۆلیسی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و شوێنەکەیان گەمارۆ دا.
پاش بەدواداچوون، دەرکەوت هەردوو شۆفێرەکە بەرەبەیانی زوو بۆ ڕیزگرتن لە نۆرەی بەنزین ئۆتۆمبێلەکانیان ڕاگرتووە و لە ناویدا خەویان لێکەوتووە.
هێزە ئەمنییەکان هەردوو شۆفێرەکەیان دەستبەسەر کرد و ڕەوانەی بنکەی پۆلیسیان کردون.
