
رێگای كوردستان
لە پێشهاتێکی نوێدا لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان هێزەکانی یەپەژە و حکومەتی سووریا، ئەو کێشەیەی کە لە سەرەتای دەستپێکردنی گفتوگۆکانەوە بێ چارەسەر ماوەتەوە، یەکلاییکرایەوە و بڕیار درا هێزێکی ژنانی شەڕڤان لە سەرانسەری ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوەیان پێ بکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "سوریا اڵان"ـی سەر بە کەناڵی ئەلجەزیرە، ڕوکن جەمال، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە یەکینەکانیان لەژێر ناوی "هێزە تایبەتەکان"ـدا تێکەڵی وەزارەتی ناوخۆی سووریا دەکرێن.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "سوریا اڵان"ژمارەی هێزەکە پێکدێت لە ١٥٠٠ شەڕڤانی ژن و ئەم هێزانە لە شارەکانی کۆبانێ، حەسەکە، قامشلۆ و دێرک جێگیر دەکرێن و بڵاوەیان پێ دەکرێت.
