لە دیدارێكدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو، ژەنەراڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستان و پرسی بەڕێوەبەریی خۆسەری ڕوونکردەوە. ڕایگەیاند کە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنەکانیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، تایبەتمەندی ناوچە کوردییەکان قبووڵ کراوە و هەسەدەش هەڵناوەشێتەوە، بەڵکو لە چوارچێوەی لێوای ناوچەییدا تێکەڵی سوپای سووریا دەبێت.

سەبارەت بە زمانی کوردی، جەختی کردەوە کە بەهیچ جۆرێک ناکرێتە ئارەزوومەندانە و وەک زمانی فەرمیی خوێندن دەمێنێتەوە. هاوكات ئاماژەی بەوە کرد دوای تەواوبوونی ئەرکە سەربازییەکەی، ڕوو لە خەباتی سیاسی دەکات تا بۆشایی دروست نەبێت.

لەبارەی باشووری کوردستان، مەزڵووم عەبدی ئاماژەی بەوە کرد کە پەیوەندییەکانیان لە لە پێشتر باشترە و لە قۆناغی ئاوەدانکردنەوەدا زیاتر پێویستییان بە هاوکاریی هەولێر و سلێمانی دەبێت. لە کۆتاییدا، وڕاڕای سوپاسگوزاری بۆ پشتیوانیی گەلی کورد لە هەموو پارچەکانی دیکەی کوردستان، داوای کرد هەمووان بە هیواوە بەشداربن لە دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد لە سووریای نوێدا.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا