رێگای كوردستان


سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ڕێگە بە ئێران نادات دەست بە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی بکاتەوە و جەختیش دەکاتەوە کە لەگەڵ ئەمریکادا سێ بژاردە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تاران تاوتوێ دەکەن.
لە وتارێکدا، بنیامین نەتنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئاماژەی بەوە دا کە دەسەڵاتدارانی تاران هەوڵ دەدەن بەرنامە ئەتۆمییەکەیان دەستپێبکەنەوە تاوەکو دەگەنە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی، و جەختیکردەوە کە پێویستە مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەکی بنەڕەتی و یەکلاکەرەوە کۆتاییان پێ بهێنرێت.
خاڵە سەرەکییەکانی وتارەکەی نەتنیاهۆ:
•    لاوازبوونی ڕژێمی ئێران: نەتنیاهۆ ڕاشیگەیاند کە ڕژێمی ئێران لە ئێستادا بەراورد بە ڕابردوو زۆر لاوازتر بووە، ئەوەش دوای ئەو گورزە کاریگەرانەی بەر ژێرخانە هەستیارەکانی کەوتوون.
•    هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەمریکا: ئیسرائیل بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەمریکا هەنگاوی کردەیی ناوە، هاوکات سوپاسی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای کرد بۆ هەڵوێست و سەرکردایەتییە بەهێزەکەی لەم دۆسیەیەدا.
•    سێ بژاردەی سەرەکی: لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا سێ بژاردەیان تاوتوێ کردووە کە بریتیین لە: ڕێگای دیپلۆماسی، کردەی سەربازی، و چڕکردنەوەی فشار و گەمارۆ ئابورییەکان.
•    متمانەنەبوون بە دیپلۆماسی: گومانی قوڵی خۆی لە سەرکەوتنی هەر دانوستانێکی دیپلۆماسی دەربڕی و هۆشداری دا کە تاران تەنیا کات بەفیڕۆ دەدات بۆ بەهێزکردنەوەی تواناکانی.
•    مەرجەکانی رێککەوتن: هەر ڕێککەوتنێک دەبێت هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتیی بنکەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم و بردنە دەرەوەی تەواوی ماددە پیتێنراوەکان لەخۆ بگرێت.
•    پاشەکشە نەکردن: تەلئەبیب لە جێبەجێکردنی پلانی ستراتیژیی خۆی بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی بە هیچ شێوەیەک پاشەکشە ناکات و ئاسایشی ئیسرائیل بە "هێڵی سور" وەسف کرد.
 

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا