
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ناکۆکییەکانی پەیوەست بە پشکی هەرێمی کوردستان دیارترین بەربەستن لەبەردەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کە تایبەتە بە تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی ٢٠٢٧.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، کە ڕێژەی ١٢.٧٪ـی دیاریکراو بۆ هەرێم لە بودجەدا و چەند دۆسیەیەکی دیکە، بەسەر هەرێمی کوردستاندا سەپێنراون و ناکۆکی لەسەر ئەو شایستە داراییانە هەیە.
هاوکات کۆچەر جەختی لەوەش کردووەتەوە کە پەسەندکردنی فەرمیی ئەنجامەکانی سەرژمێریی دانیشتووان هەنگاوێکی پێویستە بۆ دیاریکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی گشتیدا، لەسەر بنەمای داتا پەسەندکراوەکانی دانیشتووان.
