​بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ئایینیی ناوداری ئێزیدی (خدر بەرەکات کەسۆ)مان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناک و دڵتەزێنەوە، بەناوی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی کوردستانەوە، گەرمترین سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی کۆچکردوو و تەواوی پێکهاتەی ئێزیدی دەکەین، بۆ ئەم خەمە گەورەیەی بەهۆی لەدەستدانی ئەم کەسایەتییە ئایینییەوە دوچاریان بووە، کە تەمەنی خۆی لە پێناو خزمەتکردنی کۆمەڵگەدا بەخشی و نموونەی دانایی، لێبوردەیی، دڵسۆزی و دەنگی عەقڵ و ویژدان بوو.
​یادی کۆچکردوو بە خێر و ڕۆحی شاد بێت، سەبووری و دڵنەوایی بۆ کەسوکارەکەی و پێکهاتەی ئێزیدی دەخوازین.
​مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعی کوردستان
سێشەممە
٢٠٢٦/١/١٣

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا