
بەر لە ٣٥ ساڵ و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، گەلی کوردستان لە دژی ڕژێمی خوێنمژی بەعس ڕاپەڕی و کوردستانی ئازاد کرد. ڕاپەڕینی پیرۆزی گەلی کوردستان دوای ئەوە هات کە ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق، بە تایبەتی ڕژێمی بەعسی فاشیست، چەندین تاوانی گەورەیان دژی گەلەکەمان ئەنجام دا.
بەم بۆنەیەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردستان دەکەم و هیوادارم گەلەکەمان هەمیشە لە خۆشی و کامەرانیدا بێت.
لە پێناوی ئەم ڕۆژەدا، گەلەکەمان دەریایەک خوێنی ڕشتووە و ئەم دەستکەوتە بە ئاسانی بەدەست نەهاتووە، بۆیە دەبێت هەموومان پێکەوە ئەم دەستکەوتە و هەموو دەستکەوتەکانی تریش بپارێزین. ئەمەش تەنها بە یەکڕێزی، تەبایی، یەکێتی و پێکەوە کارکردن دەکرێت.
ڕاپەڕین بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستانە، سەرەتایەک بوو بۆ چەسپاندنی مافەکانی گەلی کوردستان و بەرهەمی تەبایی و یەکهەڵوێستی گەلی کوردستان بوو.
سڵاو لە شەهیدانی ڕاپەڕین و تەواوی شەهیدانی کوردستان.
بژی کوردستان.
سەرشۆڕی و شەرمەزاری بۆ تیرۆرستان، ناحەزان و داگیرکەران.
وەلید محەمەد سلێمان