​وەسفکردنی ڕەفتارەکان کارێكی ئاسان نییە چونکە بابەتێکی ڕێژەییە بەپێی کات، شوێن و بارودۆخەکان. شێوازی ئاساییبوون یان نائاساییبوونی ڕەفتارەکان دەگۆڕێت؛ بۆ نموونە، دەکرێت لە کۆمەڵگەیەکدا ڕەفتارێک ئاسایی بێت، بەڵام لە کۆمەڵگەیەکی دیکەدا ئاسایی نەبێت. ڕەفتاری ئاسایی ئەو ڕەفتارەیە کە ئاشنا و هاوبەشە بۆ زۆرینەی ئەندامانی ئەو کۆمەڵگەیەی تێیدا دەژی، کە ڕەفتارەکانی لە بیرکردنەوە، هەست و چالاکییەکانی لەگەڵ خۆی و کەسانی دیکەدا دەگونجێت. بەپێچەوانەوە، ئەو کەسانەی کە تووشی کێشە ڕەفتارییەکان بوون بیرکردنەوە، هەست و چالاکییەکانیان لە هەڵسوکەوتی کەسێکی ئاسایی لادەچێت و لە ڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە ناتوانن بگونجێن.
​یەکێک لەو گرفتانەی کە دایباب و ڕاهێنەران گرفتاری بوون، کێشە ڕەفتارییەکانی منداڵانی ئۆتیزمە کە هەمەچەشن و جیاوازن و نوێنەرایەتیی جۆرێک لە ڕەفتاری نائاسایی دەکەن. پشتگوێخستنی منداڵانی شەبەنگی ئۆتیزم کە ئاستەنگی و کێشەی ڕەفتارییان لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا هەیە، دەبێتە هۆی لەمپەر لە دۆزینەوەی ڕێگەچارە لە کاتەکانی دواتردا و منداڵەکە پەلکێشی چەندین گرفتی دیکە دەکات.
​ئۆتیزم لە ئەنجامی تێکچوونی کۆئەندامی دەمارەوە دروست دەبێت کە کاریگەری لەسەر کارەکانی مێشک و گەشەی سروشتی مێشک هەیە لە بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی، توانایی پەیوەندیکردن و دووبارەکردنەوەی ڕەفتار. وەڵامی نائاسایی نیشان دەدەن لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی دەوروبەریان، هەروەها ئەم کێشە ڕەفتارییانە تەنها وەکو کۆمەڵێک ڕەفتاری بێ ئامانج و نامۆ دانانرێت لای منداڵانی ئۆتیزم بەڵکو کۆمەڵێک کەموکورتییە کە منداڵەکە تووشی دڵەڕاوکێ، تووڕەبوون، بێزاری، سەرلێشێواوی، ترس و هەستیاری دەکات.
​لە دیارترین کێشە ڕەفتارییەکانی منداڵی ئۆتیزم بریتین لە:
​١- نەبوونی وەڵامدانەوەی گونجاو بۆ کەسانی دیکە کە دەبێتە هۆی ئاستەنگی لە پەیوەندیی کۆمەڵایەتیدا؛ بۆ نموونە، ناتوانن وەکو کەسێکی ئاسایی دابنیشن و گفتوگۆ و چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسی بەرامبەر بکەن یاخود یاری ناکەن لەگەڵ منداڵەکانی دیکەدا بۆیە ئەم کێشەیە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هاوڕێ و شکستهێنانی لە لایەنی کۆمەڵایەتییەوە. منداڵی ئۆتیزم ناتوانێت وەکو منداڵێکی ئاسایی بە شێوەیەکی گونجاو هەستەکانی دەرببڕێت؛ بۆ نموونە، کاتێک هەست بە بێزاری و نیگەرانی دەکات ناتوانێت بە شێوەیەکی ڕوون دەریببڕێت، بۆیە ڕەفتاری ئازاردانی خود و شەڕانگێزی وەکو شێواز و ڕێگەیەک بۆ دەربڕینی ئەو هەستانە بەکاردەهێنێت، لەوانە: گازگرتن لە دەست و پەنجەکانی، کێشان بە دەموچاودا، سەرکێشان بە دیواردا، ڕاکێشان و دەرهێنانی مووی سەر.
​٢- منداڵانی ئۆتیزم پەیوەستن بە ڕۆتینێکی دیاریکراوەوە کە بە گۆڕانکارییەکی بچووکیش تووشی بێزاری و تەقینەوەی تووڕەیی دەبن. پەیوەستبوون بە ڕۆتین دەبێتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی لە گۆڕانکاریییەکانی ڕۆژانە و لایەنی کۆمەڵایەتی و فێربوون. هەندێکی دیکە لە منداڵانی ئۆتیزم جووڵەی جەستەیی شاز و نەگونجاویان هەیە، وەک: ڕاکردن و خولانەوە لە ژوورێکی داخراودا یان ناتوانن وەکو کەسێکی ئاسایی لە شوێنێکدا دابنیشن، ڕۆیشتن لەسەر نوکی پەنجەکانیان، هەستان بە کوژاندنەوە و داگیرساندنی سویچ پلاک، ڕاوەشاندنی دەستەکان (باڵەفڕێ)، زۆرسەیرکردنی پانکە کاتێک دەسوڕێتەوە، بەردەوامبوون لە ڕێکخستنی ئۆتۆمبێل و کەرەستەکان لەسەر هێڵێک، وابەستەبوون بە یارییەکەوە کە دەشێت یاری نەبێت و تەنها کەرەستەیەکی سادە بێت.
​٣- هەندێک لە کێشە ڕەفتارییەکانی منداڵانی شەبەنگی ئۆتیزم کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر خێزان دەبێت، بەو پێیەی کە چالاکی و یاریکردنیان سنووردارە، بەرکەوتنی چاویان لاوازە، لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە ناگونجێن، پێکەنینی بێ هۆکار، گریانی بێ هۆکار و تووڕەبوونی بێ هۆکار نیشان دەدەن. ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئەندامانی خێزان جێدەهێڵێت؛ بۆ نموونە: هاوارکردن و نەخەوتن لە شەودا کە لە تەمەنێکی بچووکدا لە زۆرێک لە منداڵانی تووشبوو بە ئۆتیزم دەردەکەوێت.
​٤- منداڵی ئۆتیزم کەرەستەی زمان و دەربڕینی نییە. ترس و وێنەی دژبەیەک لە منداڵانی ئۆتیزمدا هەیە؛ هەندێکیان لە شتە بێ زیانەکان دەترسن وەکو دەنگی مۆسیقا و هەندێکی دیکەیان لە زۆر شتی مەترسیدار ناترسن و کۆنترۆڵکردنیان ئەستەمە وەکو دەستلێدان لە شتی گەرم و نەترسان لە شوێنی بەرز.
​٥- منداڵانی شەبەنگی ئۆتیزم بەدەست کێشەی پەیوەندیکردنەوە دەناڵێنن لە لایەنی زارەکی و نازارەکیدا؛ بۆ نموونە، لە هێما و ئاماژەکانی کەسی بەرامبەر تێناگەن لەکاتی قسەکردندا، یاخود بۆ دیاریکردنی پێویستییەکانیان دەستی کەسانی تر بۆ ئاماژەکردن بەکاردەهێنن، یان بەپێچەوانەوە ئەوەی کە دەیانەوێت بە ئاماژە داوای دەکەن. هەروەها هەندێکیان قسە ناکەن و هەندێکی دیکەیان زمانێکی ناڕوونیان هەیە لە قسەکردندا یان قسەی کەسانی دیکە دووبارە دەکەنەوە بەبێ ئەوەی لێی تێبگەن.

​٦- منداڵانی تووشبوو بە ئۆتیزم بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووبەڕووی کێشەی خواردنی خۆراک دەبنەوە کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ڕەفتار، گەشەکردن و تەندروستییان دروست دەکات. چەندین هۆکاری بنەڕەتی و ئاڵۆز ڕۆڵیان لە دروستبوونیدا هەیە، گرنگترینیان بوونی هەستیاریی زۆرە کە هاوڕێیەکی دانەبڕاوی ئۆتیزمە؛ زۆرێک لەم منداڵانە بە شێوەیەکی جیاواز کاردانەوەیان بەرامبەر هەستەکان هەیە، بەو مانایەی کە تام، بۆن، ڕەنگ و پێکهاتەی خۆراکەکان دەبێتە سەرچاوەی بێزاری و تووڕەبوون. لەبەر ئەوەی ڕۆتین و سنوورداربوونی گۆڕانکاری یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی منداڵانی ئۆتیزم، بۆیە ئامادە نین خۆراکی نوێ تاقیبکەنەوە؛ بۆ نموونە، هەوڵدان بۆ خواردنی نوێ، گۆڕینی کاتی نانخواردن، تەنانەت گۆڕینی قاپ و کەوچک دەبێتە هۆی دروستبوونی دڵەڕاوکێ و تووڕەبوون، لەبەر ئەوەی زۆرێک لەم منداڵانە پێداگری دەکەن لەسەر خواردنی چەند جۆرێکی دیاریکراو بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ.
​شایەنی ئاماژەپێکردنە کە جیاوازی لە نێوان منداڵانی ئۆتیزمدا هەیە لە کێشە ڕەفتارییەکاندا، و ڕەنگە هەندێک نیشانە

محمد هادی بانی خێڵانی
مامۆستای منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت

 

powered by social2s

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا