گەورە ئەنفالچیەک لە هەولێر مرد تاوانبار قاسم ئاغا ناسراو بە قاسمە کوێرە سەرۆک جاش و گەورە ئەنفالچی لە شاری هەولێر بەجەڵتە مرد. قاسمە کوێری کۆیە دڵسۆزی صدام حسێن و بەعس و سەرۆک جاش لە هەولێر مرد. ئەو تاوانبارەی لە هەولێر مرد، لە کاتی شاڵاوی ئەنفال، یەکێکبوو لە سەرۆک جاشە هەرە دڕو دڕندەکان و سەدان خێزانی کوردی ئەنفال کرد قاسمە کوێری کۆیە دەستی لە شەهید کردنی دەیان پێشمەرگەی شیوعی و یەکێتی دا هەیە ئەم تاوانبارە لە کاتی ڕاپەڕین داوای دەکرد ، سوپای عێراق چەکی کیمیاوی لە دژی خەڵکی ڕاپەڕیو بەکاربهێنێت لەگەڵ روخانی رژێمی بەعس، دادگای باڵای تاوانهکانی عێراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ناوبراو دەركرد كە یەكێك بو لە داواكراوانی پڕۆسەكانی ئەنفال، لە دادگاكانی هەرێمیش دەیان سكاڵا لەدژی تۆماركرا، بەڵام هەرگیز دادگایی نەكرا لە كۆتاییەكانی ساڵی 2023، قاسم ئاغا لە دادگای سلێمانی سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا، بە تاوانی بەدیلگرتنی دوو پێشمەرگەی شیوعی و دواتر شەهیدکردنیان.