ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە راگەيەندراوێكدا كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بڵاویكردووەتەوە دەڵێت: هەوڵێکی دزەکردنی گروپەكانی حکومەتی دیمەشقی لە میحوەری گوندی زوبەیدە لە گوندەواری باشوری دێرحافرى تێكشكاندووە، هێرشبەرەکان كە بە پشتیوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەکارهێنانی دۆشکە هێرشەكانیان ئەنجامداوە، ناچاربوون هەڵبێن.

هاوكات ئاماژەی بەوەكردووە: لە هەڵکشانێکی مەبەستداردا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بایراکتاری تورکیا یەکێک لە پێگەکانی هێزەكانمانی لە گوندی ئەلبوعاسی سەر بە گوندەواری تەبقە کردە ئامانج و لە ئەنجامدا چەند شەڕڤانێنكمان برینداربوون و  بۆ چارەسەری گواسترانەوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، فڕۆکەیەکی بایراکتاری تورکی یەکێک لە پێگە سەربازییەکانمان لە شاری مەسکەنە کردە ئامانج و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە، هەر ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم فرۆكە بێفرۆكەوانەكانی توركیا ناوچەی مەسكەنەیان بۆردومان كردووەتەوە،  ئەوەش سێیەم هێرشی توركیایە لە ئەمڕۆدا، كە گوزارشتە لە هەڵکشانێکی مەترسیدار و بەردەوام لە ناوچەکەدا

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا