
شاندەکە پێکهاتبوو لە هاوڕێییان، ڕێباز هاشم سکرتێری مەڵبەند، زاهیر رەسوڵ جێگری سکرتێر، کۆچەر رەحمان کارگێڕی مەڵبەند، نازەنین محەمەد ، چرا حەمەڕەشاش، ئەندامانی پەیوەندییەکانی مەڵبەند.
لە دیدارێکدا، کە بە مەبەستی پەرەپێدانی هەماهەنگی و گفتوگۆ دەربارەی دۆخی گشتیی شارەکە بەڕێوەچوو، هەردوولا جەختیان لەسەر خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر کردەوە و باس لە گرنگی ڕۆڵی لایەنە سیاسییەکان لە پاراستنی سەقامگیری و پشتگیریکردنی دامەزراوە خزمەتگوزارییە گشتییەکان.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر سوپاسی شاندی حزبی شیوعی کوردستانی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە دەرگای پارێزگا هەمیشە واڵایە بۆ هەموو لایەن و پێکهاتەکان بە مەبەستی گوێگرتن لە سەرنج و پێشنیازەکانیان بۆ خزمەتکردنی شاری هەولێر.