
حزبی شیوعی کوردستان هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵ ساڵح موسلیم سەرکردە و سیاسەتمەداری دیاری کوردستان دەردەبڕێت.
حزبی شیوعی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و پارتی یەکێتی دیموکرات (PYD) و هەموو خەڵکی کوردستان دەکات.
بۆ/ برایانی بەڕێز لە سەرکردایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات (PYD)
بابەت/ پرسەنامە و هاوخەمی
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و سەرکردەی دیاری کوردستان، بەڕێز ساڵح موسلیمـمان پێگەیشت، کە ساڵانێکی درێژی تەمەنی خۆی بۆ کاری سیاسی و خەبات لە پێناو دۆزی گەلی کورد تەرخان کرد.
کۆچکردوو کەسایەتییەکی سیاسی ناسراو بوو لە گۆڕەپانی کوردیدا، خاوەنی ئامادەیی و ڕۆڵێکی بەرچاو بوو لە کاروانی خەبات لە ڕۆژئاوای کوردستان؛ لە ڕێگەی هەڵوێست و چالاکییە سیاسییەکانیەوە، بەشدارییەکی کاریگەری کرد لەو قۆناغە جیاوازانەی کە دۆزی گەلی کوردی پێدا تێپەڕیوە.
کۆچی دوایی ئەم تێکۆشەرە لەم قۆناغە هەستیارەدا، خەسارەتێکی پڕ سوێ و بۆشاییەکی گەورەیە لە کاروانی خەبات و کاری سیاسیدا. هەروەها جێی ئاماژەیە کە باوکی شەهیدێکی ڕێگای ئازادی گەل و نیشتمانەکەمانە، ئەمەش گوزارشت لە قووڵی پەیوەستبوونی خۆی و بنەماڵەکەی دەکات بە دۆزی ڕەوای گەلەکەی و ئەو قوربانییانەی لەو پێناوەدا داویانە.
بەو بۆنە خەمناکەوە، گەرمترین سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی سەرکردایەتی پارتەکەتان، بنەماڵەی بەڕێزی کۆچکردوو، سەرجەم هەڤاڵان و دۆستانی و ڕۆڵەکانی گەلی کورد لە ڕۆژاوا دەکەین.
هیوادارین ئەمە دوا کۆست و ناخۆشی پارتەکەتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان بێت.
لەگەڵ ڕێز و هاوخەمیمان..
مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعی کوردستان
١١ / ٣ / ٢٠٢٦